جەسیکا ئالبا و هاوژینەکەی کاش وارێن جیابوونەوە


رووداو دیجیتاڵ

دوای 16 ساڵ ژیانی هاوژینی، جەسیکا ئالبا، ئەکتەری ئەمریکی و هاوژینەکەی کاش وارێن جیابوونەوە.
 
جەسیکا ئالبا، جیابوونەوەی لە هاوژینەکەی لە پۆستێکی ئینستگرامدا بڵاوکردەوە، تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئەوان لە 2008 ژیانی هاوژینییان پێکهێنا و بڕیاری جیابوونەوەیان داوە، ئەوەی لە داهاتوودا بۆیان گرنگە، پەیوەندییانە لەگەڵ سێ منداڵەکەیان.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، خۆشەویستی، میهرەبانی و رێزگرتنیان بۆ یەکدی بەردەوام دەبێت، تا کۆتایی وەک خێزان دەمێننەوە.
 
جەسیکا ئالبا و کاش وارێن لە 2004 لە کاتی وێنەگرتنی فیلمی "Fantastic Four" یەکدییان ناسی، تێیدا ئالبا رۆڵی سەرەکی دەگێڕا و وارێن یاریدەدەری دەرهێنەر بوو.
 
سێ منداڵەکانیان تەمەنیان حەوت، 13 و 16 ساڵە.
 
جەسیکا ئالبا، وەک ئەکتەرێکی سینەمایی و تەلەڤزیۆنی ناسراوە، لە تەمەنی 13 ساڵیدا ئەکتەریی کردووە، لە تەمەنی 19 ساڵیدا ناوبانگیی بەدەستهێنا، براوەی چەند خەڵاتێکە لەوانەش گۆڵدن گڵۆب.
 
چەندین جار ناوی لە لیستی جوانترین 100 ژنی جوانی جیهانداو هاتووە، وەک بازرگانێکیش لە 2011 کۆمپانیایەکی تایبەت بەخۆی بۆ کەلوپەلی نێو ماڵ و منداڵان دامەزراند.