رووداو – alquds
زنجیرەی كۆتایی درامای (حەریم سوڵتان)، هەرایەكی زۆری لە توركیا ناوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە زنجیرەی كۆتاییدا سوڵتان سولەیمان میر مستەفای كوڕی خۆی خنكاند.
كاریگەریی كوشتنی میر مستەفا بەجۆریك بووە، كە خەڵكانێكی زۆر سەردانی گۆڕەكەیان كردووە تاوەكو نزای بۆ بكەن. بۆیە بەهۆی زۆریی سەردانیكەرانییەوە سەرۆكی شارەوانیی ئیستەنبوڵ بڕیاریداوە گۆڕەكە نۆژەن بكاتەوە.
هەر بەهۆی كاریگەریی دراماكەوە كەسێك بە ناوی حەسەن كوز، كە تەمەنی 47 ساڵە سكاڵای تۆماركردووە، بۆ ئەوەی نازناوی "سوڵتان" لە سوڵتان سولەیمان بكەنەوە.
بەگوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی جمهورییەت-ی توركیش یەكێك لە نەوەكانی سوڵتان سولەیمان، كە ئێستا نیشتەجێی شاری ئیستەنبوڵە چەندین پەیوەندی تەلەفۆنی و نامەی پڕ جنێوی بۆ رۆیشتووەو بە "نەوەی بكوژەكان" وەسفیان كردووە.
هەروەها هەفتەی رابردوو دەیان بەرنامەی تەلەڤزیۆنی توركی تەرخانكرابوون بۆ ئەوەی بەوردیی باس لە سوڵتان سولەیمان و میر مستەفا بكەن.
هەندێك لە ئۆپۆزسیۆنەكانی دژی ئەردۆغان ئەم زنجیرە درامایەیان بە كەشی سیاسی ئێستای وڵاتەكەیان چواندووە و پرسیاری ئەوەدەكەن "ئایا ئەردۆغانی سەرۆك وەزیرانی توركیا، بیلال-ی كوڕی دەكاتە قوربانی لە كەیسی گەندەڵی وەك چۆن سوڵتان سولەیمان كوڕەكەی خۆی كردە قوربانی؟". ئەمەش لەكاتێكدا كە لە ئۆپەراسیۆنەكانی دژی گەندەڵی بیلالی كوڕی ئەردۆغان تێوەگلاوە، بەڵام پێشتر ئەردۆغان گوتبووی ئەگەر ساغ بێتەوە لەسەر حاشای لێدەكات.
زنجیرە درامای (حەریم سوڵتان) باسی ژیانی سوڵتان سولەیمانی قانوونی، سوڵتانی عوسمانییەكان دەكات. لە زنجیرە دراماكەدا تیشك خراوەتەسەر ژیانی تایبەتی و ئەو شتە شاراوانەی، كە لەناو كۆشكەكەیدا روودەدەن.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ