رووداو – هەولێر
نوێترین فیلمی سینەمایی سینەماکار "بەهمەنی قوبادی" بەناوی ئاڵای بێ وڵات، لەم هەفتەیە لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان پیشاندەدرێت.
نەریمان فڕۆکەوان، لە کاتی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵە هونەرییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، کە ئەم فیلمە لەسەر ژیانی تایبەتی خۆی و خانمە هونەرمەند هێلی لۆڤ دروستکراوە.
گوتیشی، "پەیامی ئەم فیلمە بۆ هەموو جیهانە، باس لە قۆناخە جیاوازەکانی دروستکردنی فڕۆکەو فڕاندنی دەکات لە هەرێمی کوردستان، لە فیلمەکەشدا برینداربوونم لە کاتی فڕاندنی فڕۆکەو کەوتنم باسکراوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ