رووداو - كوێلن
كچە گۆرانیبێژی كورد، دیلان خۆشناو توانی بەهۆی گۆرانییەكی دوێتی ئینگلیزی- كوردی سەرنجی بینەرانی تەلەڤزیۆنی (Pro7) رابكێشێت. دیلان كە ساڵی رابردوو بەشداری لە پێشبڕكێی میوزیكی تەلەڤزیۆنی (Pro7) كرد بەناوی (The Voice Of German) توانی ناوبانگ بۆ خۆی پەیدابكات، ئێستا دووبارە بە فۆرماتێكی تازەوە دێتە سەر شاشەی (Pro7).
دیلان ئەمجارەش بەشداری بەرنامەی گۆرانی بۆ ژیانی خۆت بڵێ (Sing um dein Leben)ی هەمان تەلەڤزیۆنی كرد بە سەرپەرشتی خافیێر نیادۆ، میوزیكژەنی بەناوبانگی ئەڵمانیا. ئەو بەشێوازی میوزیكی مۆدێرن و رۆژهەڵاتی سەرنجی گوێگرانی راكێشا، بەتایبەتی لەكاتی گوتنی گۆرانییەكی كوردی- ئینگلیزی كە بووە جێگەی بایەخدانی خافیێر نیادۆی میوزیكژەن.
ساڵی رابردوو دوای تەواوبوونی بەرنامەی "The Voice Of Germany"، خافیێر نیادۆ گرووپێكی میوزیكی بەناوی (Sing um dein Leben) دروست كرد، كە هەموو ئەندامانی لە بەشداربووانی ئەو پێشبڕكێیە بوون، دیلان خۆشناوی تەمەن 22 ساڵیش، كە خەڵكی باشووری كوردستانە، یەكێك بوو لە ئەندامانی ئەو گرووپە. نیادۆ لە هەمانكاتدا سەرپەرشتی دروستكردنی ئەلبوومێكی میوزیكیشی كرد بۆ ئەو گرووپە كە دەنگدانەوەیەكی زۆر و فرۆشێكی باشیشی هەبوو.
دواكاری دیلان دروستكردنی گۆرانییەكی دوێت بوو بەناوی خۆشەویستی قەدەخەیە، لەگەڵ راپەری بەناوبانگ ئالپا گون.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ