رووداو - هەولێر
كاوڕ: هەتا زیاتر كەسی بەرامبەر بناسیت، بەرچاوت روونتر دەبێت بۆ خستنەڕووی پێشنیار و داواكاریەكانت. هەوڵ بدە گرفتی بچووك گەورە نەكەیت و لە كاتێكی گونجاودا چارەسەری بكەیت.
گا: بەهۆی هەواڵێكەوە دڵخۆش دەبیت و دڵنیا دەبیت لەوەی هیچ شتێك مەحاڵ نییە، كاتە ناخۆشەكە تێپەڕیوە، ئەگەر پلانی باشت هەبێت دەتوانی خۆت بۆ ئەنجامدانی پرۆژەیەكی گرنگ ئامادە بكەیت.
جمك: لەبەرئەوەی بە وردی چاوەڕوانی هاتنی شتەكان دەكەیت، وا هەست دەكەیت كات زۆر بە خاوی دەڕوات و شتەكان لە جێی خۆیانن، بۆ ئەوەی ئاسوودە بیت وا باشە خۆت سەرقاڵی چەند بابەتێكی جیاواز بكەیت.
قرژاڵ: لە پلانەكانت بەخت یاوەرت دەبێت، هەوڵ دەدەیت گۆڕانێكی نوێ لە ماڵ یان خانووەكەت بكەیت، بەڵام بەشێوەیەكی باشتر ئەنجامی دەدەیت. بۆ باشبوونی باری دارایی لەسەر بەرنامە كۆنەكەت بەردەوام بە.
شێر: ئەم هەفتەیە هەواڵێكی خۆش دەبیستی كە لەمێژە چاوەڕوانی دەكەیت و بەرنامەیەكت دیاری كردووە بۆ دەستبەكاربوون لە كارێكی نوێ كە ژیانت بگۆڕێت. هەوڵەكانت لەڕووی داراییەوە بەرفراوان بكە.
فەریك: پێویستە بڕیارێكی گونجاو دەربارەی كارێك بدەی كە دەبێتە سەرچاوەیەكی دارایی نوێ. پەیوەندیت لەگەڵ ئەڤیندارەكەت تووشی ئاڵۆزییەكی كاتی دەبێت، بەڵام توڕەبوونی بە هەند وەرمەگرە.
تەرازوو: بەخت یاوەرت دەبێت، كات گونجاوە بۆ بەشداریكردن لە خولی فێربوونی زمان یان پیشەی نوێ. خەمبار مەبە بە لەدەستدانی كەسێكی ئازیز كاتێك ئازادیت دەوێت و گوێ بۆ قسە و پێشنیارەكانی ناگریت.
دووپشك: ئەو شتانەی ئاواتت بۆ دەخواست ئیستا لەبەردەستتدایە، بەڵام هەندێك گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە بەو شێوەیەی كە بە قازانجت بشكێتەوە لە داهاتوودا. بە راڕاییەوە هیچ بڕیارێكی نوێ مەدە.
كەوان: لەگەڵ هاوڕێكانت كار بۆ چارەسەركردنی كێشەیەك دەكەن و لە كۆتاییدا پێشنیارەكەت پەسەند دەكەن، ناتوانی پەلە لە كات بكەیت، بەڵكو دەبێت چاوەڕوان بیت هەتا هەلی گونجاو دەستەبەر دەبێت.
گیسك: ئەم هەفتەیە دەخوازیت بە شێوەیەكی جیاواز گفتوگۆ لەسەر بابەتەكان بكەیت كە مافی تەواو بە لایەنەكان بدەیت. گرنگی زیاتر بە لایەنی كۆمەڵایەتی بدە و سەردانی شوێنە كۆمەڵایەتییەكان بكە.
سەتڵ: بیركردنەوەت لە بابەتێكی دیاریكراو قوڵ دەكەیتەوە سەبارەت بە كار و پارە و ئەڤینداری، بەڵام كاتێك هاوڕێكانت دەبینیت هەمیشە باسی دۆخی خراپ و سیاسەت دەكەن، تووشی بێ هیوایی دەبیت.
نەهەنگ: لەم هەفتەیەوە مانگ نوێ دەبێتەوە، فرسەتێكی گرنگ دێتە بەردەستت و چەند هەڵبژاردنێكت بۆ فراهەم دەكات. شكستەكانت لە ئەستۆ بگرە و خۆت ئامادە بكە بۆ هەستانەوەیەكی نوێ كە توانات بسەلمێنی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ