رووداو دیجیتاڵ
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، له مۆسكۆ سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری میللی گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتیان كرد.
له سه‌ردانه‌كه‌دا، د. دانه‌ر مسته‌فا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رووسیا ئاماده‌بوو، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان له لایه‌ن ئەلێکساندەو فسۆڤاڵۆدۆڤیچ، به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌كه‌وه پێشوازی لێكرا.
له دیدارێكدا فسۆڤاڵۆدۆڤیچ، وێڕای پێشكه‌شكردنی كورته باسێك له باره‌ی مێژووی مۆزه‌خانه‌كه‌وه، رایگه‌یاند، له 1980ـه‌وه مۆزه‌خانه‌كه كراوه‌ته‌وه و هه‌زاران كه‌رسته‌ی كولتووری گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی له ژاپۆنه‌وه تا مه‌غریبی عه‌ره‌بی تێدایه.
گوتیشی: زۆرینه‌ی گه‌لانی رۆژهه‌ڵات ژووری تایبه‌ت به خۆیان له مۆزه‌خانه‌كه‌دا هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا ژوورێک بۆ گه‌لی كوردی تێدا نییه و ئەگەر کەرەستەی کەلەپووری کوردیمان بۆ دابین بکەن، ئامادەین بەشێکی بە گەلی کوردستان تایبەت بکەین.
له به‌رامبه‌ردا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان سوپاسی پێشوازی گه‌رمی ستافی مۆزه‌خانه‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شانده‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ماهه‌نگی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رووسیا، كار بكرێت بۆ دابینكردنی ئه‌و كه‌رستانه‌ی پێویسته نمایش بكرێن و پیشاندانی كولتوور و ره‌سه‌نایه‌تی گه‌لی كورد.
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، گوتیشی: به هۆی داگیركاری و شاڵاوه‌كانی سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵكی كوردستان، به‌شێكی گه‌وره‌ی كه‌رسته مێژوویی و شوێنه‌واری و كولتوورییه‌كانی كوردستان له‌ناوبراون، یاخود به ناوی گه‌لانی سه‌رده‌ست تۆماركراون و ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌یان شێوێندراوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، شاندی باڵای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شه جیاجیاكانی مۆزه‌خانه‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافی مۆزه‌خانه‌كه خواست.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ