رووداو - هەولێر
حەسنا مەتەر، گۆرانیبێژی لوبنانی دوای ئەوەی گۆرانییەكی بە كوردی و لوبنانی گوت، ئێستا بە نیازە گەشتێكی گۆرانی فۆلكلۆری كوردی تۆمار بكات.
حەسنا لەوبارەوە بە (رووداو)ی گوت “دوای ئەو رێز و خۆشەویستیەی خەڵكی كوردستان لە من و هونەرەكەی منیان گرت، ئێستا چەند گۆرانییەكی كوردی وەك گەشتێك ئامادە دەكەم و لەم ماوەیە تۆماریان دەكەم كە هەموو گۆرانییەكان فۆلكلۆری كوردین”.
حەسنا مەتەر گوتیشی “ماوەی ساڵێكە لە كوردستان دەژیم و هیچكات هەستم نەكردووە لە غەریبیم، بەڵكو وا هەستدەكەم لە نێو خزم و كەسوكاری خۆمم”.
زۆر لەو هونەرمەندە لوبنانیانەی دێنە كوردستان دەڵێن زمانی كوردی زۆر زەحمەتە بۆ فێربوون، بەڵام حەسنا مەتەر جگە لەوەی چەند وشەیەكی كوردی دەزانێت و تێدەگات گۆرانی كوردیشی ئەزبەر كردووە.
حەسنا یوسف مەتەر خاوەنی ئەلبوومێكی گۆرانی و 5 گۆرانی سینگلە.
حەسنا كە پێشتر لە ئەمریكای لاتین دەژیا، ماوەیەكە لە كوردستان دادەنیشێت و گۆرانییەكی بە كوردی و شێوەزاری لوبنانی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ