رووداو – هەولێر
هونەرمەند تارا رەسول، رۆژی 18ی ئاداری 2015، ئەڵقەی هاوسەرگیری لەگەڵ گەنجێکی شاری کۆیە بەناوی (هیوا حەلاق) گۆڕییەوە.
تارا رەسوڵ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، "لە یادی هونەرمەند تاهیر تۆفیق یەکدیمان ناسی، هاوسەرەکەم هیوا حەلاق-ی کۆیە، کەسێکی ناسک و رۆژنامەنووس و شاعیرێکی چالاکە". گوتیشی: "دوای یەکترناسین لە یادی تاهیر تۆفیق پەیوەندی خۆشەویستیمان بەست و پەیوەندییەکە بۆ ماوەیەک بەردەوامبوو، خۆشبەختانە دواتر ئەڵقەی هاوسەرگیریمان گۆڕییەوە".
تارا رەسوڵ باس لەوەشدەکات، کە پلانیان ئەوەیە بۆ داهاتوو لە هەرێمی کوردستان ژیان بەسەر ببەن، چونکە هاوسەرەکەی کاری لە کوردستانە. لەبارەی دروستکردنی منداڵیش، تارا رەسوڵ دەڵێت "هەردووکمان پێمان خۆشە منداڵمان ببێت".
.jpg)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ