کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جەعفەر حەسەن، گۆرانیبێژ و هونەرمەند

جەعفەر حەسەن، گۆرانیبێژ و هونەرمەند

کولتوور

هونەرمەند جەعفەر حەسەن لە تەمەنی 77 ساڵیدا بە کۆرۆنا کۆچی دواییکرد

هیوا سەڵاح

هیوا سەڵاح

19-04-2021
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هیوا سەڵاح
هیوا سەڵاح19-04-2021

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆکراینا خەڵاتی جیهانی ئازاد بە هەڵکەوت مستەفا دەبەخشێت
کولتوور 21-11-2026

ئۆکراینا خەڵاتی جیهانی ئازاد بە هەڵکەوت مستەفا دەبەخشێت

سێ فیلم لە هەولێر نمایش دەکرێت
کولتوور 16-11-2026

سێ فیلم لە هەولێر نمایش دەکرێت

لە سەقز پێشانگەی خۆشنووسیی (ناڵەی جودایی) کرایەوە
کولتوور 28-10-2026

لە سەقز پێشانگەی خۆشنووسیی (ناڵەی جودایی) کرایەوە

رووداو-هەولێر

جەعفەر حەسەن، گۆرانیبێژ و هونەرمەندی کورد بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا لە تەمەنی 77 ساڵیدا، ئێوارەی رۆژی 19-4-2021  لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.
 
ناسر حەسەن، دەرهێنەری نێودار و برای هونەرمەندی کۆچکردوو جەعفەر حەسەن بەرووداوی راگەیاند " ماوەی چەند رۆژێک بوو جەعفەری برام لەژێر چاودێری تووندی پزیشک لە ژووری چاودێری چڕدابوو، ئەم ئێوارەیە بەیەکجاری دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بۆ هەتا هەتاییە ماڵئاوایی لێکردین".
 
فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری رۆشنبیری و هونەری هەولێر بەرووداوی گوت" هونەرمەند جەعفەر حەسەن، رۆڵێکی گرنگی لەنێو میوزیک و گۆرانی کوردی و عەرەبی هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاوازدانەرێکی بەتوانا بووەو دەیان ئاوازی کوردی و عەرەبی داناوە، بەڵام دوای ململانێکی تووند لەگەڵ نەخۆشی کۆرۆنا، ئەم ئێوارەیە کۆچی دواییکرد، بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەو هونەرمەندانی کوردستان دەکەم".
 
هونەرمەند جەعفەر حەسەن، لە ساڵی 1944 لە شاری خانەقین لەدایکبووە، لە ساڵی 1958 دەستی بەکاری هونەری کردووە، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرو میوزیکژەن بووە، دەرچووی پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی بەغدا بووە، ئەندامی گرووپی میوزیکی دیجلە بووەو لە تەلەڤزیۆنی بەغدا کاری کردووە، دەیان گۆرانی و ڤیدیۆکلیپ و کۆنسێرتی تۆمارکراوی هەیە.
 
 

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆکراینا خەڵاتی جیهانی ئازاد بە هەڵکەوت مستەفا دەبەخشێت
کولتوور 21-11-2026

ئۆکراینا خەڵاتی جیهانی ئازاد بە هەڵکەوت مستەفا دەبەخشێت

سێ فیلم لە هەولێر نمایش دەکرێت
کولتوور 16-11-2026

سێ فیلم لە هەولێر نمایش دەکرێت

لە سەقز پێشانگەی خۆشنووسیی (ناڵەی جودایی) کرایەوە
کولتوور 28-10-2026

لە سەقز پێشانگەی خۆشنووسیی (ناڵەی جودایی) کرایەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە