کەیتی پێری ریکۆردێکی نوێ تۆمار دەکات

19-06-2017
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن کەیتی پێری، ئەستێرەی ئەمریکی
A+ A-

رووداو- ئاژانسەکان

کەیتی پێری، ئەستێرەی ئەمریکی توانی ریکۆردێکی نوێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە بوونی 100 ملیۆن فۆلۆوەرس تۆمار بکات.


کەیتی یەکەم کەسە، کە توانیویەتی ئەم ژمارە فانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کۆبکاتەوە، هەربۆیە کەیتی بەم بۆنەیەوە چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە، کە لە یەکەم رۆژی کردنەوەی تویتەرەوە گرتوویەتی تاوەکو ئێستا و نووسیویەتی  "مێژوو تۆمار دەکەین".

لە دوای کەیتی، جاستین بیبەر بە کۆکردنەوەی 96.7 فۆلۆوەرس لە پلەی دووەم هاتووە، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا باراک ئۆباماش بە کۆکردنەوەی 91 ملیۆن فۆلۆوەرس پلەی سێیەمی ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر گرتووە.

پێری لە رۆژی هەینی رابردوو، نوێترین ئەلبومی گۆرانییەکانی بەناوی Witness بڵاوکردەوە، ئێستا ئەم ئەستێرەیە دەیەوێت رێکلام بۆ ئەلبومەکەی بکات بۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی رۆژانە ریکلامی بۆ دەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە