رووداو - هەولێر
كاوڕ: لە شوێنی كارەكەت هەست بە دڵنیایی دەكەیت و هاوڕێیانت بیرۆكەكانت پەسەند دەكەن. ئەگەر هەست بە هەر كێشەیەكی تەندروستی دەكەیت ئێستا چارەسەری بكە، چونكە ئاسان بەدەستەوە دێت.
گا: كاتێكی باشە بۆ راپەڕاندنی كارەكانت، پلانە نوێیەكەت بە خێرایی ئەنجام دەدەیت و هەنگاوەكان ئاسان دەبن. لەڕووی سۆزدارییەوە كەسێك سەرنجت رادەكێشێت كە ناتوانی لەیادی بكەی.
جمك: هەستێكی خەمباری لە ناختدایە، بەڵام نازانیت هۆكارە سەرەكییەكەی چییە، هەوڵ بدە بابەتی بیركردنەوەت بگۆڕیت بۆ ئەوەی هەست بە نوێبوونەوە بكەیت و كۆنترۆڵی راڕاییت بكەیت.
قرژاڵ: بەردەوام بە شێوەیەكی سادە هەڵسوكەوت لەگەڵ چواردەورەكەت دەكەیت، لەپڕ بە كارێكی ناوازە هەموویان سەرسام دەكەیت. كارەكانی ئەم ماوەیە هەتا دوایانبخەی ئەنجامدانیان قورستر دەبێت.
شێر: تیشكی هەتاو لە كەلوەكەتدا هێزی فیكری و جەستەییت زیاد دەكات و بەمەش دەتوانی پلانە كۆنەكان بە بیرۆكە و توانای نوێ ئەنجام بدەی. بۆ ئەوەی بەختەوەر بیت قسەی باش دەربارەی خەڵك بكە.
فەریك: ئەستێرەی ڤینۆس لە كەلوەكەتدا توانای خۆشەویستی و سەرنجڕاكێشانت بەرز دەكاتەوە، هەست دەكەیت بە خێرایی وەڵامی داواكاری و پێشنیارەكانت وەردەگریت. پۆشینی ڕەنگی گەنمی بەختەوەرت دەكات.
تەرازوو: ئەم هەفتەیە چاوەڕوانیەكەت درێژە دەكێشێت، بەڵام رەشبین مەبە. بەردەوام هەست بە دڵتەنگی دەكەیت و هۆكارەكەشی ئەم دۆخەی ئێستایە، ئەوەش خەمێكی گشتییە و تەنیا بۆ تۆ نییە.
دووپشك: هەندێك جار بەدەستهێنانی شتێكی بچووك ئاسوودەییەكی گەورەت پێ دەبەخشێ، كاتی بەدیهێنانی ئاواتێكە، هەموو پڕۆژە گەورەكان لە تاكە هەنگاوێكەوە دەست پێدەكەن.
كەوان: ئەستێرەی مارس لە كەلوەكەتدا دەبێت، هەتا كۆتایی مانگی داهاتوو خۆڕاگریت كەم دەبێتەوە و لە هەموو كارێكدا پەلە دەكەیت. ئاگات لە گوتەكانت بێت، خەڵك لێكدانەوەی جیاواز بۆ قسەكانت دەكەن.
گیسك: ئەنجامدانی گەشتێك باشترین رێگەچارەیە بۆ خۆدەربازكردن لەم دۆخە دەروونییەی ئێستا، ئیتر گرنگ نییە بۆ شوێنێكی نزیك بێت یان دوور. كاركردن لەسەر ئینتەرنێت، پەیوەندیی خۆشەویستی لێدەكەوێتەوە.
سەتڵ: عینادی و داواكاریت لە بەرامبەرەكەت كەم بكەرەوە، هەڵكەوتنی هیچ فرسەتێكی تەنانەت بچووكیش فەرامۆش مەكە و هەوڵی تەواوی بۆ بدە. رەفتاركردن بەپێی میزاج گومان لای سۆزدارەكەت دروست دەكات.
نەهەنگ: كاتێكی باشە، بەختەوەری كلیلێك دەداتە دەستت كە بۆ كردنەوەی چەند دەرگایەك بەكاردێت، بەڵام پێویستە دانایی بەكاربهێنی لە هەڵبژاردنیاندا. گرنگی بە پەیوەندیی كۆمەڵایەتی بدە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ