رووداو دیجیتاڵ
یەکێک لە ئەستێرەکانی پێنجەم رۆژی چالاکییەکانی 77ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان، کێڤن کۆستنەر، ئەکتەری ئەمریکی بوو کە بۆ پێشاندانی نوێترین فیلمی لەگەڵ بەشێک لە ستافی فیلمەکەی ئامادەبوو.
فیلمی "Horizon: An American Saga" لە دەرەوەی پێشبڕکێی فێستیڤاڵەکەدا پێشاندرا، تێیدا کۆستنەر جگە لەوەی رۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاوە، کاری دەرهێنانیشی بۆ کردووە.
کۆستنەر، بە میدیاکانی راگەیاند، ئەو چێژ لە بەرهەمهێنانی فیلم دەبینێت و رووداوی لەو شێوەیەی خۆشدەوێت. روونیشیکردەوە، ئەو حەزی لە نووسین و کارکردنی ئارامە.
فیلمەکە باس لە 15 ساڵ فراوانبوون و نیشتەجێبوون لە رۆژئاوای ئەمریکا دەکات، بەر لە شەڕی ناوخۆ و دوای ئەو شەڕە.
"Horizon: An American Saga" لە جۆری فیلمە دراماییەکانە و ماوەکەی سێ کاژێر و یەک خولەکە. بودجەی بەرهەمهێنانی 100 ملیۆن دۆلارە.
77ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان لە 14-25ـی ئایاری 2024 لە شاری کەنار دەریایی کانی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت، تێیدا پڕۆژەی بەڵگەفیلمێکی کوردی درێژ بەناوی "من و دایکم" لە دەرهێنانی دڵپاک مەجید، لە فێستیڤاڵەکەیە و تۆڕی میدیایی رووداو، بەرهەمهێنەری هاوبەشی پڕۆژەکەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ