وێنەیەکی عادل ئیمام کێشە دەنێتەوە

20-09-2015
رێكەوت سەلام
نیشانەکردن عادل ئیمام
A+ A-
رووداو - ھەولێر 

وێنەیەکی عادل ئیمام ئەکتەری بەناوبانگی جیھانی عەرەبی، مشت و مڕێکی زۆری لە وڵاتی میسر ناوەتەوە و ئەگەری ئەوە ھەیە لەسەر ئەم وێنەیە بانگهێشتی دادگا بکرێت.


چەند رۆژێک بەر لە ئێستا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەیەکی بڵاونەکراوەی عادل ئیمام و جەمال حووسنی موبارەکی کوڕی سەرۆکی وڵاتی میسری پێشوو بڵاوکرایەوە، ئەمەش مشتوومڕێکی زۆری لە لایەن ھەوادارانی عادل ئیمام دروستکرد.

بەشێکی زۆری بەشداربووانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێن، تاوەکو ئێستاش عادل ئیمام لایەنگری بنەماڵەی حوسینی موبارەکە، بۆیە لایەنگرانی عادل ئیمام داوا دەکەن کە عادل ئیمام ھەموو ئەو تۆمەتانە رەت بکاتەوە.

ھەوادارانی دەشڵێن ئەم وێنەیە ئامانجێکی لەپشتەوەیە و دەیانەوێت سووکایەتی بە عادل ئیمام بکرێت و ناوی لە کەدار بدەن.

جاری یەکەم نیە عادل ئیمام توشی رەخنە دەبێتەوە بە ھۆی بڵاوبوونەوەی وێنەی، دوو رۆژ بەر لە ئێستاش میس حمەدان وێنەیەکی لەگەڵ عادل ئیمام بڵاوکردەوە و کە باوەشی پێداکردووە و ماچی دەکات. ئەمەش مشت و مڕێکی زۆری نایەوە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە