رووداو - هەولێر
بۆ یەكەمجار لە شاری هەولێر ئۆپێرایەك لە گەرووی ژنێكی كوردەوە هاتە دەرەوە. مێلاهات میراڵ ئۆناڵ لە كۆلیژی هونەرەجوانەكانی زانكۆی سەلاحەددین وانەی ئۆپێرا بە قوتابیانی بەشی میوزیكی ئەو كۆلیژە دەڵێتەوە. ئۆناڵ لە رۆژی جیهانیی میوزیك ئۆپێرایەكی لەگەڵ ئۆركێسترای كوردستان پێشكەش كرد.
مێلاهات دوای پێشكەشكردنی ئۆپێراكە، بە كوردییەكی خراپ قسەی بۆ (رووداو) كرد و هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە هەر لە منداڵییەوە لە فەرەنسا گەورە بووە. ناوبراو باسێكی ئۆپێراكەی كرد كە لەگەڵ ئۆركێسترای كوردستان پێشكەشی كرد و گوتی “ئەم گۆرانییە لە ئاواز و دابەشكردنی سەرۆكی بەشی میوزیكی كۆلیژەكەمان هیوا تەڵعەتە، گۆرانییەكی كلاسیك بوو بەشێوەی ئۆپێرایی لەگەڵ گۆرانیبێژان شێرزاد ئەحمەد و جیهانگیر عەزیز پێشكەشمان كرد، گۆرانییەكە بەناوی هەولێری دێرین بوو”.
8 كچ و كوڕی كورد فێری ئۆپێرا دەكات
لە كوردستان تاوەكو ئێستا گرنگی بە ئۆپێرا نەدراوە و كاریشی بۆ نەكراوە تاوەكو ببێتە بەشێك لە كولتووری كوردی، بۆچی كورد گرنگی بە ئۆپێرا نادات؟ میلاهات لەوبارەیەوە دەڵێت “لەبەرئەوەی بۆ كوردستان شتێكی تازەیە، ئەوە دوو ساڵە دەستمان كردووە بە كاری دەنگ بۆ ئۆپێرا لە زانكۆی سەڵاحەدین كە هەشت قوتابیمان هەیە نیوەیان كچن و نیوەشیان كوڕن، هیوادارم كە بڕوانامەیان وەرگرت بەردەوام بن لە كاری هونەری و گوتنی ئۆپێرا”.
لە هونەری ئۆپێرادا رۆڵێكی زیاتر بە دەنگ دەدرێت، ئۆپێرا لە ساڵی 1600 لە ئیتاڵیا سەریهەڵدا و زۆربەی ئۆپێراكان لەگەڵ نمایشی شانۆیی پێشكەش دەكرێن، هەندێجاریش جیا لە شانۆگەری لەگەڵ ئۆركێسترا پێشكەش دەكرێت.
میلۆدی كوردی باشترین ئۆپێرای لێ دروست دەبێ
مێلاهات كە ماوەی 8 ساڵ لە فەرەنسا ئۆپێرای خوێندووە، دەڵێت “8 ساڵ لە پاریس ئۆپێرا و تیۆری میوزیكم خوێند، سێ ساڵی لەسەر موزیكەكەم خوێند و پێنج ساڵیشی لەسەر دەنگی كلاسیك خوێندم، تا توانیم بەشێوازێكی باش ئۆپێرا بڵێمەوە”.
گۆرانی و میوزیكی كوردی تایبەتمەندی خۆی هەیە، ئایا دەكرێت میلۆدی كوردی بكرێتە ئۆپێرا و كاری كلاسیكی لەسەر بكرێت، میلاهات پێیوایە باشترین جۆری ئۆپێرا لە میلۆدی كوردی دورست دەبێت، ئەو زیاتر گوتی “گۆرانی كلاسیكی كوردی دەشێت بكرێتە ئۆپێرا، چونكە لەناو موزیك سنوور نییە، دەتوانین موزیكی كوردی و گۆرانی كوردی بەشێوازی ئۆپێرایی بڵێین و باشترین ئۆپێراش لە گۆرانی كوردی دروست دەبێت”.
بە بڕوای مێلاهات، لە نێو كورد دا دەنگی زۆرباش هەن كە بۆ ئۆپێرا زۆر گونجاون، بەڵام دەڵێت “لێرە كێشەیەكمان هەیە، خەڵك زۆر كەم گوێ لە گۆرانی كلاسیك دەگرن، بۆ نموونە كە بووە 25 ساڵ ئینجا گوێ دەگرێت و ئەوەش زۆر درەنگە بۆ گوێگرتن، لە ئەوروپا خەڵك هەر لە منداڵییەوە فێر دەكەن كە گوێ لە موزیك و گۆرانی كلاسیك بگرن”.
مێلاهات كێیە؟
میلاهات میراڵ ئۆناڵ، ساڵی 1978 لە ئیستەنبوڵ لەدایكبووە، بە رەچەڵەك خەڵكی ناوچەی دێرسیمە و لە منداڵییەوە لەگەڵ خێزانەكەیان بەرەو فەرەنسا كۆچ دەكەن و لەوێ دەست بە خوێندن دەكات و لە كۆنسێرفاتوا دبلۆمی گۆرانی و تیۆری میوزیكی لە زانكۆی پاریسی هەشت بەدەستهێناوە، ئێستا مامۆستای بەشی میوزیكی كۆلیژی هونەرەجوانەكانی زانكۆی سەلاحەددینە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ