فەرهاد پیرباڵ: لەرۆژی لەدایکبوونمدا ئاڵا سوپرایزی بۆ کردم

21-08-2015
رێكەوت سەلام
نیشانەکردن فەرهاد پیرباڵ
A+ A-

رووداو - ھەولێر

٢٠ی ئاب رۆژی لەدایکبوونی فەرهاد پیرباڵە، ئەمساڵیش پیرباڵ جگە لە سازکردنی ئێوارەکۆڕێك لە رۆژی لەدایکبوونەکەیدا لەلایەن ژنەکەیەوە سوپرایزێکیشی بۆ سازکرا.
 
لە لێدوانێکی بۆ (رووداو) فەرھاد پیرباڵ گوتی: "دوێنی بە بۆنەی رۆژی لە دایکبوونم، ئاڵای خێزانەکەم سوپرایزێکی بۆ کردووم و سوپاسی دەکەم" لەبارەی ئەوەی رۆژی لەدایکبوونەکەی چۆن بەسەر بردووە فەرهاد پیرباڵ گوتی " جگە لە سوپرایزەکەی هاوسەرەکەم، دوێنی کۆڕێکی شیعیرییم لە ژێر ناونیشانی ٣٧ دەقیقە بۆ شۆڕشێک لە یانەی نووسەران ساز کرد" .

فەرھاد پیرباڵ، مامۆستای زانکۆ و نووسەر و شاعیر، کە لەهەمان کاتدا وێنەکێشیشە باس لە شوێنی  لەدایکبوونی دەکات و دەڵێ " ئەو رۆژەی لە دایکبووم دایکم لە حەمامی ژنان بووە، بۆیە من لە حەمامی ژنان لەدایکبووم".

فەرھاد پیرباڵ لە ٢٠ی ئابی ساڵی ١٩٦١ لە ھەولێر لە دایکبووە، دوای چوونە نێو ژیانی ھاوسەری لەگەڵ ئاڵای تەمەن ٢٣ ساڵ رەخنەیەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێگیرا بەهۆی جیاوازی زۆری تەمەنی نێوان خۆی و ئاڵا .


 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە