رووداو- ئاژانسەکان
بۆ یەکەمین جار سارە فەرح، کچە گۆرانیبێژی سووری بە شێوەزاری عێراقی گۆرانییەک تۆمار دەکات.
لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک سارە فەرح نووسیویەتی"بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز گۆرانییەکی عێراقی بەناوی (فدوە)دەکەمە دیاری هەوادارەکانم، لەبەرئەوەی شێوەزاری عێراقی لە دڵ و رووحێکی ناسکەوە هەڵدەقوڵێت و هەستێکی پڕ سۆز بە گۆرانییەکان دەبەخشێت، بۆیە ئەم گۆرانییەم زۆر لا خۆشەویستە و هیوادارم بە دڵی هەموو گوێگران بێت".
هەروەها لە بارەی مردنی هونەرمەندی گەورەی عەرەبی وەدیع سافی، سارە دەڵێت:" مردنی وەدیع سافی دڵی هەمووانی سووتاند، ئەو وەک چیاکانی لوبنان بەرزو خۆشەویست بوو، بە لەدەستدانی ئەو کەلێنێکی گەورە دەکەوێتە نێو هونەری رەسەنی وڵاتانی عەرەبی، هیواخوازم خودا بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات".
سارە فەرح لە ساڵی 1992 لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لە دایکبووە، لە پەیمانگەی باڵای میوزیک خوێندویەتی، دوای بەشداریکردنی لە بەرنامەی ستار ئەکادیمی کەناڵی LBC لە وەرزی هەشتەمی کە لەساڵی 2011 بەڕێوەچوو، ناوبانگێکی باشی بەدەستهێناو پلەی سێیەمی وەرگرت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ