رووداو - AP
تۆری کێڵی، خانمە گۆرانیبێژی گەنجی ئەمەریکی سەرقاڵی بەدیهێنانی خەونە هونەرییەکانیەتی، ناوبراو ئێستا بەربژێری خەڵاتی گرامییە بۆ باشترین گۆرانیبێژی نوێ و ناوبراو لەو بارەیەوە دەڵێت، تاوەکو ئێستا باوەڕ ناکات بۆ ئەم خەڵاتە بەربژێر کراوە.
کێلی لە ساڵی 2004-ەوە، لەو کاتەی کە تەمەنی تەنیا 12 ساڵ بوو دەستی بە کاری هونەری کردووە، گۆرانییەکانی ئەم گۆرانیبێژە گەنجە لە ساڵانی 2014 و 2015 زۆرترین بڵاوبوونەوەیان بەخۆیەوە بینی.
خەڵاتی گرامی یەکێکە لە بەناوبانگترین و بەهێزترین خەڵاتەکانی بواری میوزیک لە جیهاندا، 58-ەمین خولی رێورەسمەکە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بەرێوەدەچێت.
تۆری کێلی، گۆرانیبێژی گەنجی ئەمەریکی لە سالی 1992 لە دایکبووە، خاوەنی چەندین کلیپی گۆرانییەو لە ساڵی 2015 خەڵاتی یوتوب و بیلبۆردی ئافرەتانی بەدەستهێنا، بۆ چەندین خەڵاتی جیهانی دیکەش لەوانە MTV و People's Choice Awards بەربژێرکرا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ