رووداو- هەولێر
نووری گەرمیانی، هونەرمەندی میللیی شاری هەولێر، رایدەگەیەنێت كە چیدی ئاهەنگی شەوانە (گەعدە) ناكات، چونكە وەك خۆی دەڵێت، چەند كەسێك كارەكەیان هەرزان كردووە.
نووری گەرمیانی، بە (رووداو)ی گوت "چەند كەسێك پەیدابوونە كە ئاهەنگی شەوانەیان سووك و هەرزان كردووە، بۆیە من ئیتر گەعدە ناكەم".
دەشڵێت "گەعدە بە هەموو كەس ناكرێت، هونەرمەند ئەگەر زۆر بەتوانا نەبێت ناتوانێت گەعدەیەكی دوور و درێژ بەڕێوەببات، لێرە وەك پێویست رێز لە هونەری میللی ناگیرێت و ئێستا هونەرمەندە باشەكان لەو كارە دووركەوتوونەتەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ