رووداو- سلێمانی
بۆ ئەوەی نەبمە فەرمانبەر وازم لە خوێندن هێنا
رووداو: خەڵكی كوێیت و چ قۆناعێكی خوێندنت تەواو كردووە؟
ئارام شەیدا: لە بنەڕەتدا خەڵكی پێنجوێنم، بەڵام لە 2/1/1982 لە شارۆچكەی سەیدسادق لەدایك بووم، دواتر ماڵمان هاتووەتە گەڕەكی تووی مەلیك لە شاری سلێمانی. ئەم گەڕەكە بۆ من یادەوەریی زۆری هەیە، لەو گەڕەكەدا لە تەمەنی 14 ساڵیدا عاشق بووم.
سەبارەت بە خوێندنەكەشم هەتا شەشی ئامادەییم خوێند، بەڵام بەردەوام نەبووم تەنیا لەبەرئەوەی رقم لە فەرمانبەرێتی بوو، چونكە تاقەتم نەبوو بەیانیان زوو لە خەو هەستم و بچم بۆ دەوام، بەڵام لە بەرنامەمدایە دەست بە خوێندن بكەمەوە و لە داهاتوودا ببمە پارێزەر، چونكە زیاتر حەزم لە مەسەلەی كۆمەڵایەتییە.
رووداو: بە منداڵی ئیشت كردووە؟
ئارام شەیدا: بێگومان، لە پشووی هاویناندا بنێشت و گوڵەبەڕۆژە و تەمەرهیندیم فرۆشتووە.
رووداو: كەی دەستت بە كاری هونەری كرد؟
ئارام شەیدا: هەر لە شەش ساڵییەوە لە قوتابخانە و گەڕەك گۆرانیم دەگوت، بەڵام لە دوای ساڵی 2000ەوە ئیدی بەتەواوی دەستم بە گۆرانیگوتن كرد.
رووداو: بەڵام ئەمساڵ یەكەم ئەلبوومت بڵاوكردەوە، بۆچی وا درەنگ؟
دەمەوێ ببمە پارێزەر
ئارام شەیدا: لەم وڵاتەدا هەندێجار هەندێك لە گۆرانبیێژەكان چانسیان هەیە و كەسانی باش پشتیان دەگرن و بەشێوەیەكی باشتر گۆرانی دەڵێن. ئێمەش بەر گەعدە كەوتین و لێشی پەشیمان نیم، چونكە لە گەعدە زۆربەی بەرهەمەكانت بەرهەمی خۆت نین، بەڵام بەرهەمی ئەلبووم پاكترە و هەمووی بەرهەمی خۆتە، بۆیە ئەگەر بە گەعدە دەستم پێنەكردایە، پارەی زۆری دەویست.
رووداو: مەبەستت لەو ئەلبووم دروستكردنە چی بوو؟
ئارام شەیدا: مەبەستم ئەوە بوو كە تەنیا بە گۆرانیبێژی گەعدە پێناسەمان نەكەن، ئێمەش توانامان هەیە چەند گۆرانییەك بڵێین.
رووداو: دەگوترێ تۆ شێوازی گەعدەكانت گۆڕیوە؟
ئارام شەیدا: بەڵێ لەساڵی 2010ەوە ئەو شێوازەم گۆڕی، چونكە پێشتر شەڕە جنێو و قیژە قیژ بوو بەسەر یەكدا و خەڵك حەزیان لەوە نەبوو گوێیان لە وشەی گەعدەش ببێ. لەو ساڵەوە خۆم و چەند موزیسیانێك ئەو شێوازەمان گۆڕی.
هەموو شەوێك ئاهەنگم هەیە
رووداو: هەست ناكەیت گۆرانیبێژانی گەعدەكان بە چاوێكی كەم بایەخەوە سەیر دەكرێن؟
ئارام شەیدا: چونكە خەڵك ناتوانن بە پارە هونەرمەندانی دیكە بێنن، بەڵام گۆرانیبێژانی گەعدە دەكەونە دەست هەموو كەسێك، رەنگە هەندێك گۆرانیبێژی ئاهەنگی شەوانە پێیان ناخۆش بێت ئەو قسەیە دەكەم، بەڵام راستییەكە و ئیشەكەی ئێمە ئەوەیە.
رووداو: هەفتانە بەشداری لە چەند گەعدەدا دەكەی؟
ئارام شەیدا: لەماوەی ئەو پێنج ساڵەدا بەردەوام ئاهەنگم گێڕاوە و رەنگە بەشداریم لە 1200 گەعدەدا كردبێ، سێ ساڵ بە تەنیا گەعدەم كرد، بەڵام ئێستا بە هاوبەشی لەگەڵ هونەرمەندانی دیكە دەیكەین. دەتوانم بڵێم من گۆڕانكاریم لەم جۆرە ئاهەنگانەدا كردووە لە سلێمانی و رێزم بۆ گەڕاندەوە، بۆیە داوا لە گۆرانیبێژانی ئاهەنگی شەوانەش دەكەم كە ئەو رێزە بپارێزن، چونكە ئێستا هەر گۆرانیبێژێك دادەنیشێ گۆرانی خۆی دەڵێت و كێشە دروست نابێت.
رووداو: قەت لەو ئاهەنگانەدا تووشی كێشە بوویت؟
ئارام شەیدا: نەخێر، چونكە ئەگەر كەسێك نەناسم ئاهەنگی بۆ ناكەم. كاتێكیش دەڕۆم بۆ ئاهەنگەكە پێیان دەڵێم ئەو ئاهەنگە بۆ تەقە و ناخۆشی نییە و دەبێت كاتێكی خۆش بەسەر ببەین.
رووداو: لەگەڵ چ گۆرانیبێژێك زۆرتر ئاسوودەی؟
شێوازی گەعدەم گۆڕی
ئارام شەیدا: لە هەولێر لەگەڵ سەركەوت قوربانی دەگونجێین و لە سلێمانیش مەحمود محەممەد، سەنگەر كەمال و ساماڵ ساڵح. ئەوانە هاوڕێمن و هاوڕێیەتیمان پێش هونەرەكەمانە.
رووداو: ئێستاش شەر جێنو و دژایەتی نێوان گۆرانیبێژانی گەعدەكان هەیە؟
ئارام شەیدا: بەڵێ زۆر هەیە و خەریكە وەكو ساڵانی پێشووی لێدێتەوە و ئێستا خەریكە تانە لە یەك دەدەن، بە تەحەدداشەوە دەیڵێم من زیاتر لە 1200 گەعدەم كردووە قسەم بە گۆرانیبێژەكانی دیكە نەگوتووە، هیوادارم ئەو رێزەی دروستبووە بیپارێزن.
رووداو: گۆرانییەكەت هەیە "لیو لیو" مەبەستت لەو وشەیە چییە؟
ئارام شەیدا: ئەوە لەسەر شێوەی "لیو لیو"ی ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنە، واتە فریام بكەوە. بێجگە لەوەش ئێمە هەندێك وشە بەكاردێنین وەكو رێژەی نەگۆڕ وایە، بۆ نموونە ماڵە بابەكەم زێنێ.. جوانە خۆی دەلەنگێنێ. ماڵە بابەكەم زارا.. نایبینم جاروبارە، ئەوانە كۆنن و ماونەتەوە، ئەوانەی بەند دەڵێن لەسەر ئەو كۆپلانە بەند دروست دەكەن.
رووداو: كێ بە ركابەری خۆت دەزانی؟
ئارام شەید: ئەوەی من بناسێت دەزانێت ئیشی خۆم دەكەم و هەقم بەسەر كەسی دیكەوە نییە، بەڵام دەبێت گۆرانیبێژانی دیكەش هەبن.
رووداو: دژایەتی دەكرێی؟
ئارام شەیدا: بەڵێ. ماوەیەكە هەست دەكەم دژایەتیم دەكرێت، بەڵام گوێی پێنادەم، چونكە نابێت خۆت بۆ زۆر ئاست دابەزێنی.
رووداو: نازناوی شەیدا لە چییەوە هاتووە؟
ئارام شەیدا: هەر لە نووسینی هۆنراوەی عەشق و خۆشەویستییەوە، ئیدی هاوڕێیانم ئەو نازناوەیان پێبەخشیم.
رووداو: ژنت هێناوە؟
ئارام شەیدا: بەڵێ، 10 ساڵە ژنم هێناوە، دوو كوڕ و كچێكیشم هەن.
پێنج ئەكاونت و چەند پەیجێكم هەیە
رووداو: قەت هەبووە ئافرەتان پەیوەندیت پێوە بكەن؟
ئارام شەیدا: بەڵێ، بەڵام كاتێك ئافرەتێك پەیوەندی بە گۆرانیبێژێكەوە دەكات مانای ئەوە نییە كە خۆشی دەوێت، بەڵكو ئەو ئافرەتە حەزی لە دەنگی گۆرانیبێژەكەیە نەك خۆی، بەڵام زۆرجار شتەكان تێكەڵ دەكرێن.
رووداو: چەند سیمكارت و ئەكاونتی فەیسبووكت هەیە؟
ئارام شەیدا: یەك سیمكارتم هەیە و پێنج ئەكاونتیشم هەیە كە پێنج هەزار هاوڕێی تێدایە لەگەڵ چەند پەیجێك.
ئارام محەممەد ناسراو بە (ئارام شەیدا) گۆرانیبێژێكی میللی شاری سلێمانییە، كەم شەو هەیە بەشداری لەو جۆرە ئاهەنگانەدا نەكات كە لە نێو خەڵك بە "گەعدە" ناسراوە. ئەم جۆرە شێوازەی گۆرانیگوتن لەلای هەندێك كەس بێ بایەخ سەیر دەكرێ و هیچ سەنگێكی هونەری بۆ دانانێن، چونكە وشەی زۆر بازاڕیی تێدا بەكاردێت تاوەكو ئاستی سووكایەتیكردن بە یەكدی، بەڵام ئارام شەیدا دەڵێت لە پێنج ساڵی رابردوودا شێوازی گەعدەی گۆڕیوە و داوا لە گۆرانیبێژەكان دەكات ئەم شێوازەی "گەعدە" بپارێزن.
بۆ ئەوەی نەبمە فەرمانبەر وازم لە خوێندن هێنا
رووداو: خەڵكی كوێیت و چ قۆناعێكی خوێندنت تەواو كردووە؟
ئارام شەیدا: لە بنەڕەتدا خەڵكی پێنجوێنم، بەڵام لە 2/1/1982 لە شارۆچكەی سەیدسادق لەدایك بووم، دواتر ماڵمان هاتووەتە گەڕەكی تووی مەلیك لە شاری سلێمانی. ئەم گەڕەكە بۆ من یادەوەریی زۆری هەیە، لەو گەڕەكەدا لە تەمەنی 14 ساڵیدا عاشق بووم.
سەبارەت بە خوێندنەكەشم هەتا شەشی ئامادەییم خوێند، بەڵام بەردەوام نەبووم تەنیا لەبەرئەوەی رقم لە فەرمانبەرێتی بوو، چونكە تاقەتم نەبوو بەیانیان زوو لە خەو هەستم و بچم بۆ دەوام، بەڵام لە بەرنامەمدایە دەست بە خوێندن بكەمەوە و لە داهاتوودا ببمە پارێزەر، چونكە زیاتر حەزم لە مەسەلەی كۆمەڵایەتییە.
رووداو: بە منداڵی ئیشت كردووە؟
ئارام شەیدا: بێگومان، لە پشووی هاویناندا بنێشت و گوڵەبەڕۆژە و تەمەرهیندیم فرۆشتووە.
رووداو: كەی دەستت بە كاری هونەری كرد؟
ئارام شەیدا: هەر لە شەش ساڵییەوە لە قوتابخانە و گەڕەك گۆرانیم دەگوت، بەڵام لە دوای ساڵی 2000ەوە ئیدی بەتەواوی دەستم بە گۆرانیگوتن كرد.
رووداو: بەڵام ئەمساڵ یەكەم ئەلبوومت بڵاوكردەوە، بۆچی وا درەنگ؟
دەمەوێ ببمە پارێزەر

ئارام شەیدا: لەم وڵاتەدا هەندێجار هەندێك لە گۆرانبیێژەكان چانسیان هەیە و كەسانی باش پشتیان دەگرن و بەشێوەیەكی باشتر گۆرانی دەڵێن. ئێمەش بەر گەعدە كەوتین و لێشی پەشیمان نیم، چونكە لە گەعدە زۆربەی بەرهەمەكانت بەرهەمی خۆت نین، بەڵام بەرهەمی ئەلبووم پاكترە و هەمووی بەرهەمی خۆتە، بۆیە ئەگەر بە گەعدە دەستم پێنەكردایە، پارەی زۆری دەویست.
رووداو: مەبەستت لەو ئەلبووم دروستكردنە چی بوو؟
ئارام شەیدا: مەبەستم ئەوە بوو كە تەنیا بە گۆرانیبێژی گەعدە پێناسەمان نەكەن، ئێمەش توانامان هەیە چەند گۆرانییەك بڵێین.
رووداو: دەگوترێ تۆ شێوازی گەعدەكانت گۆڕیوە؟
ئارام شەیدا: بەڵێ لەساڵی 2010ەوە ئەو شێوازەم گۆڕی، چونكە پێشتر شەڕە جنێو و قیژە قیژ بوو بەسەر یەكدا و خەڵك حەزیان لەوە نەبوو گوێیان لە وشەی گەعدەش ببێ. لەو ساڵەوە خۆم و چەند موزیسیانێك ئەو شێوازەمان گۆڕی.
هەموو شەوێك ئاهەنگم هەیە

رووداو: هەست ناكەیت گۆرانیبێژانی گەعدەكان بە چاوێكی كەم بایەخەوە سەیر دەكرێن؟
ئارام شەیدا: چونكە خەڵك ناتوانن بە پارە هونەرمەندانی دیكە بێنن، بەڵام گۆرانیبێژانی گەعدە دەكەونە دەست هەموو كەسێك، رەنگە هەندێك گۆرانیبێژی ئاهەنگی شەوانە پێیان ناخۆش بێت ئەو قسەیە دەكەم، بەڵام راستییەكە و ئیشەكەی ئێمە ئەوەیە.
رووداو: هەفتانە بەشداری لە چەند گەعدەدا دەكەی؟
ئارام شەیدا: لەماوەی ئەو پێنج ساڵەدا بەردەوام ئاهەنگم گێڕاوە و رەنگە بەشداریم لە 1200 گەعدەدا كردبێ، سێ ساڵ بە تەنیا گەعدەم كرد، بەڵام ئێستا بە هاوبەشی لەگەڵ هونەرمەندانی دیكە دەیكەین. دەتوانم بڵێم من گۆڕانكاریم لەم جۆرە ئاهەنگانەدا كردووە لە سلێمانی و رێزم بۆ گەڕاندەوە، بۆیە داوا لە گۆرانیبێژانی ئاهەنگی شەوانەش دەكەم كە ئەو رێزە بپارێزن، چونكە ئێستا هەر گۆرانیبێژێك دادەنیشێ گۆرانی خۆی دەڵێت و كێشە دروست نابێت.
رووداو: قەت لەو ئاهەنگانەدا تووشی كێشە بوویت؟
ئارام شەیدا: نەخێر، چونكە ئەگەر كەسێك نەناسم ئاهەنگی بۆ ناكەم. كاتێكیش دەڕۆم بۆ ئاهەنگەكە پێیان دەڵێم ئەو ئاهەنگە بۆ تەقە و ناخۆشی نییە و دەبێت كاتێكی خۆش بەسەر ببەین.
رووداو: لەگەڵ چ گۆرانیبێژێك زۆرتر ئاسوودەی؟
شێوازی گەعدەم گۆڕی
ئارام شەیدا: لە هەولێر لەگەڵ سەركەوت قوربانی دەگونجێین و لە سلێمانیش مەحمود محەممەد، سەنگەر كەمال و ساماڵ ساڵح. ئەوانە هاوڕێمن و هاوڕێیەتیمان پێش هونەرەكەمانە.
رووداو: ئێستاش شەر جێنو و دژایەتی نێوان گۆرانیبێژانی گەعدەكان هەیە؟
ئارام شەیدا: بەڵێ زۆر هەیە و خەریكە وەكو ساڵانی پێشووی لێدێتەوە و ئێستا خەریكە تانە لە یەك دەدەن، بە تەحەدداشەوە دەیڵێم من زیاتر لە 1200 گەعدەم كردووە قسەم بە گۆرانیبێژەكانی دیكە نەگوتووە، هیوادارم ئەو رێزەی دروستبووە بیپارێزن.
رووداو: گۆرانییەكەت هەیە "لیو لیو" مەبەستت لەو وشەیە چییە؟
ئارام شەیدا: ئەوە لەسەر شێوەی "لیو لیو"ی ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنە، واتە فریام بكەوە. بێجگە لەوەش ئێمە هەندێك وشە بەكاردێنین وەكو رێژەی نەگۆڕ وایە، بۆ نموونە ماڵە بابەكەم زێنێ.. جوانە خۆی دەلەنگێنێ. ماڵە بابەكەم زارا.. نایبینم جاروبارە، ئەوانە كۆنن و ماونەتەوە، ئەوانەی بەند دەڵێن لەسەر ئەو كۆپلانە بەند دروست دەكەن.
رووداو: كێ بە ركابەری خۆت دەزانی؟
ئارام شەید: ئەوەی من بناسێت دەزانێت ئیشی خۆم دەكەم و هەقم بەسەر كەسی دیكەوە نییە، بەڵام دەبێت گۆرانیبێژانی دیكەش هەبن.
رووداو: دژایەتی دەكرێی؟
ئارام شەیدا: بەڵێ. ماوەیەكە هەست دەكەم دژایەتیم دەكرێت، بەڵام گوێی پێنادەم، چونكە نابێت خۆت بۆ زۆر ئاست دابەزێنی.
رووداو: نازناوی شەیدا لە چییەوە هاتووە؟
ئارام شەیدا: هەر لە نووسینی هۆنراوەی عەشق و خۆشەویستییەوە، ئیدی هاوڕێیانم ئەو نازناوەیان پێبەخشیم.
رووداو: ژنت هێناوە؟
ئارام شەیدا: بەڵێ، 10 ساڵە ژنم هێناوە، دوو كوڕ و كچێكیشم هەن.
پێنج ئەكاونت و چەند پەیجێكم هەیە

رووداو: قەت هەبووە ئافرەتان پەیوەندیت پێوە بكەن؟
ئارام شەیدا: بەڵێ، بەڵام كاتێك ئافرەتێك پەیوەندی بە گۆرانیبێژێكەوە دەكات مانای ئەوە نییە كە خۆشی دەوێت، بەڵكو ئەو ئافرەتە حەزی لە دەنگی گۆرانیبێژەكەیە نەك خۆی، بەڵام زۆرجار شتەكان تێكەڵ دەكرێن.
رووداو: چەند سیمكارت و ئەكاونتی فەیسبووكت هەیە؟
ئارام شەیدا: یەك سیمكارتم هەیە و پێنج ئەكاونتیشم هەیە كە پێنج هەزار هاوڕێی تێدایە لەگەڵ چەند پەیجێك.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ