براکەی ئەردەلان بەکر بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

22-07-2015
رێكەوت سەلام
نیشانەکردن ئەردەلان بەکر گۆران بەکر
A+ A-

رووداو - ھەولێر

برای گۆرانیبێژی کۆچکردوو ئەردەلان بەکر بەرھەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە و ھەوادارنی ئەردەلان بەکریش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەبیسووک دەڵێن "ئەردەلان بەکر ئیتر زیندووە".

گۆران بەکر کە ئێستا لە تاراوگە دەژیت بەرھەمەکەی بەناوی گوڵی لادێ بڵاوکردووەتەوە و ھەوادارانی ئەردەلان بەکریش دڵخۆشن بەو بەرهەمەیی و باسی ئەوە دەکەن کە " لێکچوونێکی زۆر دەبینن لەنێوان دەنگی ئەو دوو برایە".


 
ئەمە دووەم بەرهەمی گۆران بەکرە، کە گۆرانی یەکەمی لەبارەی ئەردەلان بەکر  بەرهەمهێنابوو. گۆرانییە تازەکەشی (گوڵی لادێ)  لە تێکستی ئەحمەد محەممەدە و لە ئاوازی  گۆران خۆیەتی و لە لایەن کاوە موحسین کاری دەرھێنانی بۆ کراوە و بەرھەمی کۆمپاینای بابلیۆنە میدیایە.

ئەردەلان بەکر، یەکێک لە ناسراوترین گۆرانیبێژان بوو لە کوردستان لەساڵی 2009 بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد و بەهۆی تەمەنەکەشییەوە بەمردنی هەوادارانی تووشی شۆکبوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە