کۆمەڵێک کچ و کوڕی کورد لە نوێترین کلیپی سامی یوسف دەف دەژەنن

22-08-2018
هەڵات رێبوار
نیشانەکردن سامی یوسف
A+ A-

رووداو - هەولێر 

سامی یوسف، گۆرانیبێژی ناسراوی ئایینی، نوێترین گۆرانیی بەبۆنەی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە، لە کلیپەکەیدا کۆمەڵێک کچ و کوڕی کورد دەردەکەون، کە جلوبەرگی کوردییان پۆشیوە و دەف دەژەنن.

سروودەکەی سامی یوسف بەناوی (إلهنا ما أعدلك) واتا "خوای ئێمە چەند دادپەروەری"ـیە، لەلایەن خۆیەوە نووسراوە و هەر خۆیشی پرۆدیوسەرییەتی.

کچ و کوڕە کوردەکان لە کلیپە نوێیەکەی سامی یوسفدا جلوبەرگی کوردیی ئاڵوواڵایان پۆشیوە، لەبەردەم ماڵێکدا لەگەڵ سامی یوسف دەف دەژەنن. 

سامی یوسف، یەکێکە لە هەوادارانی میوزیک و زمان و کولتووری کوردی، پێشتریش سروودێکی دیکەی ئایینی بەناوی شای مەدینە بەسەر پێغەمبەری ئیسلام بە زمانی کوردی گوتووە.

سامی یوسف، یەکێکە لە ناودارترینی ئەو گۆرانیبێژانەی، لەڕێگەی سروودی ئایینییەوە ستایشی ئایینی ئیسلام دەکات. ئەو لە بنەڕەتدا ئازەرییە، بەڵام لە بەریتانیا گەورە بووە و شارەزایی لە چەندین ئامێری میوزیکیدا هەیە، تاوەکو ئێستاش 36 ملیۆن ئەلبوومی گۆرانییەکانی لە سەرانسەری جیهان فرۆشراون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە