رووداو - هەولێر
لە لۆس ئەنجلۆس-ی ئەمریکا، ٦٧-ەمین خولی رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئێمی ئەوۆردس بەڕێوەدەچێت، کە بەشی زۆری ئەستێرەکانی جیهان لەم رێوڕەسمەدا ئامادەییان هەیە.
لە سەرەتای رێوڕەسمەکەدا، ئەستێرەکانی جیهان بەسەر فەرشی سوور تێدەپەڕین، ئێمی ئەورۆدس، لە سەر شانۆی مایکرۆسۆفت-ەوە بەڕێوەدەچێت، ئەو ئەستێرانەی خەڵاتەکان وەردەگرن، لە لایەن ئەکادیمیای هونەر و زانستی تەلەڤزیۆنی ئەمریکاوە هەڵدەبژێردرێن.
ئالیسۆن جانێی، ئەکتەری کۆمیدی و براوەی خەڵاتەکە لە کاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکە لەسەر شانۆ، گوتی"زۆر باشە، من دەتانگوازمەوە بۆ ئەو چێشتخانە گەورەیەی لە فیلمەکەم رۆڵم تێیدا دەبینی، بەڕاستی زۆر گەورەو مۆدێرنە، رۆڵبینین و دەرکەوتن لەم چێشتخانە گەورەیە کارێکی زۆر ئاسان نەبوو، بەڵام ئەزموون بوو، سوپاس بۆ ئەم خەڵاتە".
ئەستێرەکانی جیهان لە کاتی ئامادەبوونیان لەم رێوڕەسمەدا گرانبەهاترین و جوانترین جلوبەرگ دەپۆشن، زۆرجار نرخی جلوبەرگەکان سەدان هەزار دۆلار تێدەپەڕێنن.
جێل سۆلۆوای، خەڵاتی باشترین دەرهێنەری بردەوە، لە رێوڕەسمەکەدا گوتی: "بەڵێ، بیرم کردەوە کە بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین دەرهێنەر، وام لێدەکات کە چۆن لە داهاتوو لە فیلمەکانمدا باس لەوە بکەم کە چۆن جیهان دەبینم، وەک ئافرەتێک".
یەکەمین خولی رێورەسمی EMMY AWARDS لە ساڵی ١٩٤٩ بەڕێوەچووە، ساڵانە لە رێوڕەسمەکەدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، خەڵات بەسەر باشترینی فیلمە جیهانییەکان دابەشدەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ