سیلڤا جگەرخوێن: هاواری جگەرخوێن بۆ برینەكانی كورد بوو

22-10-2014
هاوکار حوسێن
رووداو
رووداو
نیشانەکردن جگەرخوێن
A+ A-
رووداو - هەولێر

سیلڤا جگەرخوێن، نەوەی شاعیری نێوداری رۆژئاوای كوردستان باسی بەرهەمەكانی باپیری دەكات و دەڵێت هاواری جگەرخوێن بۆ برینەكانی میللەتی كورد بوو.

30 ساڵ لەمەوبەر لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا 22-10-1984 شاعیری نێوداری رۆژئاوای کوردستان جگەرخوێن کۆچی داوییکرد، تەرمی ئەو لە ستۆکهۆڵمەوە بۆ رۆژئاوای کورستان هێندرایەوە و لەوێ بەخاكسپێردرا.

جگەرخوێن بەرلەوەی کۆچی دوایی بکات، خەونی ئەوە بوو کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان ببن بەیەک و لە هۆنراوەکانی خۆیدا داوای یەکبوونی کوردانی دەکرد.

جگەرخوێن لە هەر چوارپارچەی کوردستان وەک شاعیرێکی شۆڕشگێر و بەناوبانگ ناسرابوو، هەروەها بە دەیان هونەرمەندی کورد هۆنراوەکانی جگەرخوێنیان کردوونەتە گۆرانی.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە