جەستن بیبەر ریکۆردێکی نوێ تۆمار دەکات

22-11-2015
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن جاستن بیبەر
A+ A-

هیوا سەڵاح
رووداو- هەولێر
 
لە دوای بڵاوبوونەوەی  ئەلبوومە نوێیەکەی جاستن بیبەر،  لە یەکەمین هەفتەییدا زۆرترین ژمارەی گوێگری لە رێگەی سپۆتیفی کە خزمەتگوزاری پەخشکردنی  ئەلبوومی گۆرانییە تۆمار کردووە.
  


هەوادارانی جاستن بیبەر گۆرانیبێژی کەنەدی  لەم هەفتەیەدا زیاتر لە 205 ملیۆن جار  گوێیان لە ئەلبوومە نوێیەکە گرتووە، کە تەنیا لە ئەمەریکا 77 ملیۆن جار بووە، ئەمەش وایکردووە ژمارەییەکی پێوانەیی نوێی لەم بوارە تۆمار بکات.
  


پێشتر  گۆرانیبێژی بەناوبانگ "زەی ویک ئەند" لەم خزمەتگوزارییەدا ژمارەی پێوانەی بەناوی خۆی تۆماری کردبوو، بەڵام جاستن بیبەر توانی پێشی بکەوێت و بە ژمارەییەکی یەکجار زۆر ناسناوەکە بۆ خۆی بگوازێتەوە.

جاستن بیبەر، گۆرانیبێژی پۆپی کەنەدی لە ساڵی 1994 لە دایکبووە، لەساڵی 2008 دەستی بەکاری هونەری کردووە، سەرەتا تەنیا لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوبەوە گۆرانی دەگوت، دواتر لەلایەن چەند میوزیکژەنێکەوە گۆرانی لە ستۆدیۆ بۆ تۆمار دەکەن، پاشان لە چەند پێشبڕكێیەکی شارەکەی بەشداری کردووەو لەوێ ناوبانگی دەرکردووە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە