رۆمانێکی فەرھاد پیرباڵ وەردەگێڕدرێتە سەر زمانی تورکی

23-03-2015
رێكەوت سەلام
نیشانەکردن فەرهاد پیرباڵ
A+ A-

رووداو - ھەولێر

رۆمانی حەوت وێنەی رووتی ژنی جەنابی وەزیر، رۆمانێکی فەرھاد پیرباڵە، دوای زمانی کوردی کورمانجی، وەردەگێڕدرێتە سەر زمانی تورکی.


فەرھاد پیرباڵ لەمبارەیەوە بە رووداوی گوت:" پاش ئەوەی دەزگای ئاڤێستا رۆمانی حەوت وێنەی روتی ژنی جەنابی وەزیری کرد بە کورمانجی و بڵاویکردەوە، ئێستا کار بۆ وەرگێرانی بۆ سەر زمانی تورکی دەکرێت.

 رۆمانی حەوت وێنەی رووتی ژنی جەنابی وەزیر لەلایەن فەرهاد پیرباڵەوە بە " باشترین کتێبی من" ناوزەند دەکرێت و دڵخۆشی خۆی بە وەرگێڕانی بۆ سەر زمانی تورکی نیشان دەدات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە