پەیکەرسازێکی کورد پەیکەر بۆ ئەڵمانیا دروست دەکات

23-03-2016
دەرباز یونس
.....
.....
نیشانەکردن هونەری پەیکەرسازی
A+ A-

رووداو – هەولێر

پەیکەرسازێکی کورد کە ئێستا کۆچبەرەو لە شاری مونهایم لە ئەڵمانیا داوای مافی کۆچبەری کردووە، لە پڕۆژەیەکدا چەند پەیکەرێک بۆ نێو شاری مونهایم دروست دەکات.


سامان هیدایەت، هونەرمەندێکی پەیکەرسازەو ئێستا لەگەڵ هاوژینەکەی لە شاری مونهایم لە ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات، ئەو لە چەند رۆژی رابردوو لەگەڵ دانیال زیمرمان-ی پارێزگای شارەکەی کۆبووەتەوە، ئەمەش بە مەبەستی دروستکردنی چەند پەیکەرێک بۆ نێو شارەکە.

سامان هیدایەت، لە کاتی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵە هونەرییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، بە یارمەتی چەند کەسێکی کورد و ئەڵمان دەرفەتی ئەوەی بۆ رەخساوە لەو وڵاتە کاری هونەری بکات، لە لایەن پارێزگاری مونهایم پێشنیازی بۆ کراوە چەند پەیکەرێک بۆ نێو شاری مونهایم دروستبکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە