رووداو – هەولێر
سازان بارزانی، خانمە مۆدێل و دیزاینەری کورد، کە دانیشتووی ئەمەریکا و خاوەنی گۆڤارێکی ئۆنلاینی تایبەت بە دیزاین و نمایشی جلوبەرگە، هاوسەرگیری دەکات.
سازان، لە پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاودەکاتەوەو دەنووسێت، "کاتی ئەنجامدانی ئاهەنگی مارەبڕینە، ئەمڕۆ خۆشترین رۆژی ژیانمە".
ئەم خانمە نمایشکارە هیچ زانیارییەکی لەبارەی ئەو کوڕەی نەدرکاندووە کە هاوسەرگیری لەگەڵدا دەکات، تەنیا وێنەیەکی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردۆتەوە.
ئەم كچە كوردە لەنێو میدیاكانی ئەمەریكا و ئەوروپاش جێی گرنگییە و چەندین هەڤپەیڤینی لە كەناڵە بەناوبانگەكانی ئەوروپا و ئەمریكا لەگەڵدا كراوە. ئێستا سازان لە ئەمەریكا بەناوی كوردستانەوە دەردەكەوێت و ناوبانگێكی زۆریشی هەیە.
سازان بارزانی، ساڵی 1989 لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەدایكبووە، لە پەیامێكی كورتدا بۆ (رووداو) دەڵێت "من لە خێزانێكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدایكبووم و بنەماڵەكەم لە كوردستان زۆر ناوبانگیان هەیە، بۆیە كولتوور و دابونەریتی كوردستانم لەگەڵ خۆم هەڵگرتووە، بەڵام خێزانەكەم لە كارەكانمدا زۆر هاوكاریم دەكەن".






کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ