رووداو دیجیتاڵ
ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی بەشی نوێی زنجیرە فیلمی سینەمایی "Mad Max" دەکرێت و یەکێک لە دیمەنە ئەکشنەکانی کە 15 خولەکە، وێنەگرتنی 78 رۆژ خایاندووە.
بەشی نوێی ئەو زنجیرە سینەماییە بەناوی "Furiosa: A Mad Max Saga"یە و لە دەرهێنانی جۆرج میلەرە و بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە، ئەو دیمەنە ئەکشەنە بە گرنگترین دیمەنی فیلمەکە دەناسێنن.
بۆ وێنەگرتنی ئەو دیمەنە، رۆژانە 200 کەس ئامادەبوونە و کاریان بۆ دیمەنەکە کردووە.
بڕیارە فیلمەکە لە 24ـی ئایاری داهاتوو لە سینەماکانی جیهاندا پێشانبدرێت، تێیدا تەیلەر جۆی و کریس هیمسوۆرس رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
"Mad Max" باس لە قۆناخێکی مەترسیدار لەسەر زەوی دەکات، لە 1979 یەکەم بەشی بەناوی "Mad Max" بەرهەمهێنرا، لە 1981 بەشی دووەمی بەناوی "2 Mad Max" و لە 2015 بەشی سێیەمی بەناوی "Mad Max: Fury Road" بەرهەمهێنران.
بەشی سێیەمی زنجیرە فیلمەکە، بۆ یەکەمجار توانی خەڵاتی ئۆسکار بەدەستبێنێت و ژمارەیان شەش خەڵات بوو، لە کۆی ئەو دە خەڵاتەی بۆی بەربژێرکرابوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ