لە سۆران ژمارەیەک گەنج فیلمێکی درێژ بەرهەمدێنن

23-05-2024
پەسار فایەق
دیمەنێکی فیلمی "پیری رەئیس: نەخشە باوەڕپێنەکراوەکە"
دیمەنێکی فیلمی "پیری رەئیس: نەخشە باوەڕپێنەکراوەکە"
نیشانەکردن "پیری رەئیس: نەخشە باوەڕپێنەکراوەکە"
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

"پیری رەئیس: نەخشە باوەڕپێنەکراوەکە" چیرۆکی نەخشەیەک بۆ بینەر دەگێڕێتەوە کە کوردێک بەناوی پیر رەئیس تێیدا بەشداربووە، بە بڕوای نووسەر و دەرهێنەرەکەی، ئەو کوردە کیشوەری ئەمریکای دۆزیوەتەوە.
 
چیرۆکی فیلمەکە باس لە دۆزینەوەی نەخشەیەکی کۆنی زانایەکی کورد دەکات کە لەلایەن کەسێک بەناوی دێسمان لە 1929 دۆزراوەتەوە، ئەمەش بووە هۆی گەڕانێکی مەترسیدار کە پڕە لە کێشە، لەکاتێکدا شەڕ دەکرێت بۆ ئاشکرکردنی نهێنییەکانی نەخشەکە.
 
محەممەد عەلی سەلمان، گەنجێکی سۆرانە و کاری دەرهێنانی بۆ فیلمەکە کردووە، ئەکتەر و ستافی تەکنیکی فیلمەکەش گەنجی سۆرانن.
 
محەممەد عەلی سەلمان، دەرهێنەری فیلم، بە رووداوی راگەیاند، بۆم دەرکەتووە کوردێک دەستی لە دۆزینەوەی کیشوەری ئەمریکادا هەیە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی نەخشەیەکی لە 1913 کێشاوە و نەخشەیەکی سەرسوڕهێنەرە، چۆن لەو سەردەمە ئەو نەخشەیە بەو ئاستە بە دەست کێشاوە.
 
لە گفتوگۆی نێو فیلمەکەدا، جگە لە زمانی کوردی، زمانی ئینگلیزی، کۆری، ژاپۆنی، چینی، ئیسپانی، مەکسیکی و هیندی بەکارهاتووە.
 
لە فیلمەکەدا 25 ئەکتەر رۆڵدەگێڕن، عەبدولقادر سۆران یەکێک لە ئەکتەرەکانە و رۆڵی کارەکتەرێکی چینی دەگێڕێت، هیواخوازە فیلمەکە دەنگدانەوەی هەبێت. گوتیشی، ئامانجی فیلمەکە گەیاندنی پەیامێکە کە کوردێک لە کێشانی نەخشەی جیهاندا رۆڵێکی باشی هەبووە.
 
فیلمەکە لە جۆری بەرهەمە مێژووییەکانە، ماوەکەی دوو کاژێر و نیوە، لە هەولێر، سلێمانی، بارزان، سۆران، رواندز، رانیە و کۆیە کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە و بەشێکی بە مۆبایل وێنەگیراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە