رووداو- هەولێر

شەماڵ سەبری، بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک لەمبارییەوە بەرووداوی راگەیاند" فێستیڤاڵ بە فیلمی زەر دەکرێتەوە، کە لە دەرهێنانی کازم ئۆز دەرهێنەری باکووری کوردستانە، بەشێکی زۆر لەناوەڕۆکی فیلمە بەشداربووەکانی ئەمساڵی فێستیڤاڵ باس لە هیواو ئاوات دەکات، ئەم فیلمەش گەشتێکە بەنێو کولتووری وونبووی هەزاران ساڵی کورد".

فیلمی زەر لە بەرهەمهێنانی هاوبەشی وڵاتی تورکیاو ئەڵمانیایە، کە کۆمپانیای کۆز فیلم جێبەجێ کردووە، چیرۆکی ئەم فیلمە باس لە گەنجێک دەکات، کە لە ئەمریکا ژیان بەسەردەبات، ئەو عاشقی گۆرانییەکی داپیری دەبێت، هەربۆیە بۆ ئەوەی لە راستی ئەم گۆرانییەی داپیرەی تێبگات، روو دەکاتە وڵاتی باب و باپیرانی.

بەسپۆنسەری تۆڕی میدیایی رووداو، خولی پێنجەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک لە رۆژی 9-9-2017 تاوەکو 16-9-2017 لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ