هونەرمەند ئەنوەر شێخانی کۆچی دواییکرد

23-09-2019
هیوا سەڵاح
هونەرمەند ئەنوەر شێخانی
هونەرمەند ئەنوەر شێخانی
نیشانەکردن ئەنوەر شێخانی
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئەنوەر شێخانی، یەکێک لە هونەرمەندە ناسراوەکانی بواری شانۆ و دراما و فیلمی کوردی، ئەمڕۆ لە هەولێر کۆچی دواییکرد.

هەنگاو ئەنوەر شێخانی، کوڕی هونەرمەند ئەنوەر شێخانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "چەند خوولەکێک بەر لە ئێستا، باوکم بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجە کە چەند ساڵێکە بەهۆیەوە دەناڵێنێت، کۆچی دواییکرد".

هونەرمەند ئەنوەر شێخانی لە ساڵی 1951 لەدایکبووە و لە تەمەنی 19 ساڵیدا دەستی بە کاری شانۆیی کردووە، بەشداری زیاتر لە 60 شانۆ و 10 فیلمی سینەمایی کردووە و, خاوەنی چەندین خەڵاتی رێزلێنانە.

ئەم هونەرمەندە لە ساڵی 1991 یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ھونەرمەندانی کوردستان/ هەولێر، هەروەها دەستەی دامەزرێنەری تەلەڤیزیۆنی کوردستان تیڤی بووە لە ساڵی 1992، لەگەڵ ئەوەشدا دەستەی دامەزرێنەری سەندیکای ھونەرمەندانی کورردستان بووە، لە ساڵی 1998، وەکو سکرتێری گشتیی سەندیکا هەڵبژێردرا، ئەمڕۆ 23-9-2019 لە تەمەنی 68 ساڵیدا بەخۆشی شێرپەنجە لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فێستیڤاڵەکە لە 9 بۆ 12ی نیسان بەڕێوەدەچێت

دوو دەرهێنەری ئێرانی چارەنووسیان نادیارە؛ فیلمەکانیان لە ئەمریکا نمایش دەکرێن

بەرپرسانی فێستیڤاڵی فیلمی 'نیو بێدفۆرد' لە ئەمریکا نیگەرانییەکی زۆریان لەبارەی چارەنووسی دوو سینەماکاری ئێرانی هەیە، کە بڕیار بوو بەرهەمەکانی ئەم دوو دەرهێنەرە لە مانگی نیسان دا نمایش بکرێن، بەڵام بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێت و بارودۆخی جەنگ هەردووکیان پەیوەندییان لەگەڵ فێستیڤاڵەکە پچڕاوە