رووداو - هەولێر
كاوڕ: لەم چەند رۆژەی كۆتایی ساڵدا بیركردنەوەت زیاد دەبێت و پێویستت بە كەشێكی هێمنە هەتا كارەكانت رێك بخەیتەوە. رەچاوی كات بكە، بارودۆخ بەو كتوپڕییە ناگۆڕێت كە چاوەڕوانی دەكەیت.
گا: هەتا كۆتایی ساڵ دەتوانی كارە لاوەكییەكان تەواو بكەیت، بەڵام هیچ پلانێكت نییە بۆ داهاتوو، هەر وەك جاران لە پڕ بڕیار دەدەیت و دەست بە جێبەجێكردنی كارەكەت دەكەیت.
جمك: گرنگ نییە خەڵك چۆن هەڵسەنگاندن بۆ كارەكانت دەكەن، گرنگ ئەوەیە چۆن دەتوانی لەم كارەی ئێستادا سەركەوتوو بیت و كار بۆ بەدیهێنانی ئاواتە گەورەكانت بكەیت، ئەوە دەبێتە وەڵام.
قرژاڵ: لەم چەند رۆژەی كۆتایی ساڵدا گەشبین دەبیت، هەست دەكەیت ساڵی نوێ ئەو شتەی پێیە كە چاوەڕوانی دەكەیت. كارەكان ئاسان دەبن و دەتوانی هەنگاوی خێرا بنێیت. لە رووی داراییەوە بارودۆخت بەرەو باشبوون دەچێت.
شێر: هەندێك كات خەمەكان وەك زنجیرە بەدوای یەكدا دێن و ناتوانی لە هیچ شتێك دڵنیا بیت، بەڵام ئاسوودەییش بە هەمان شێوە لە كاتی خۆی دێت و ماڵئاوایی لە خەم دەكەیت.
فەریك: هەست دەكەیت لەم چەند رۆژەی كۆتایی ساڵدا چەند شتێكت فەرامۆش كردووە وەك لایەنی كۆمەڵایەتی و گرنگیدان بە تەندروستیت. بڕیاری پێشوەختە لەسەر هیچ كەسێك مەدە هەتا دڵنیا نەبیت.
تەرازوو: خاڵی وەرچەرخان لەو كاتەدایە كە لە كاتی گفتوگۆدا گوێ بگریت و عینادی نەكەیت، لە هەمان كاتدا رەخنە قبوڵ بكەیت. هەوڵ بۆ هەر شتێك بدەیت بەخت هاوكاریت دەكات.
دووپشك: لەو خەیاڵە خۆت دەرباز بكە كە وا دەزانیت گۆڕانی ساڵەكان تەنیا گۆڕانی ژمارەیە و هیچی تازەی تێدا بەدی نایەت. ئاسوودەیی تەنیا لە بەدیهاتنی ئەو شتانەدا نییە كە تۆ چاوەڕوانیان دەكەیت.
كەوان: هەر رێگایەك بگری بەشی خۆی ناخۆشیی تێدایە، بەڵام لە هەمان كاتدا بەشێك لە ئاسوودەبوونیشی تێدایە، ئەگەر هەوڵ بۆ دۆزینەوەی بدەیت. دۆخی ئەم ماوەیە جیاوازە و دەبێت گرنگی زیاتر بە كەسایەتیت بدەیت.
گیسك: كاتێكی باشە بۆ ئەوەی تێڕوانین و هەستەكانت بۆ چواردەورەكەت روون بكەیتەوە و ناخت خاڵی بكەیتەوە، لە هەمان كاتدا فرسەتێكی دارایی دروست دەبێت و ناچارت دەكات زۆرینەی كاتی بۆ تەرخان بكەیت.
سەتڵ: هەموو شتێكی تازە دەتوانێت دڵخۆشت بكات، لەم چەند رۆژەی كۆتایی ساڵدا رەشبینیت كۆتایی دێت كە نزیكەی شەش مانگە بەرۆكی گرتووی، دڵخۆش دەبیت چونكە دەتەوێت بە گەشبینی بیر بكەیتەوە.
نەهەنگ: ئەم هەفتەیە ئەستێرەی (مارس-مریخ) دێتە كەلوەكەت، هانت دەدات لە بری بیركردنەوە لە هەڵاتن بەرگەی بەرپرسیارێتی بگریت و سوور بیت لەسەر بەدیهێنانی ئاواتەكانت. چاونەترس دەبیت لە هەنگاونان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ