بەڤیدیۆ.. برادەر، شنگالی من بڵاودەكاتەوە

24-01-2015
رێكەوت سەلام
نیشانەکردن شنگالی من برادەر
A+ A-

رووداو - ھەولێر 

برادەر، ھونەرمەندی كورد، نوێترین بەرھەمی خۆی لە ژێر ناوی شنگالی من بە شێوەی كلیپ بڵاوكردەوە و لەوێشەوە دەیەوێت دەنگی شنگالییەكان بگەینێت بە ھەموو جیھان .

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیای رووداو، دەرھێنەری كلیپەکە، شۆڕشڤان سەدیق گوتی:" بەرھەمی شنگالی من بە شێوەی كلیپ لە چەند رۆژی رابردوو بە شێویەكی پرۆڤیشناڵ بڵاوكرایەوە و پێشموایە ئەم بەرھەمە دەبێتە بەرھەمێكی مێژوویی بۆ گەلی كورد؟".

لاوكی شنگالی من لە تێكست و ئاوازی ھونەرمەند برادەر خۆیەتی و ھەروەھا كاری كلیپیش شۆڕشڤان سەدیق بۆی ئەنجامداوە و بەرھەمی كۆرەك  تیلیكۆمە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە