رووداو - هەولێر
خەرمان ئەنوەر، شارەزا لە بواری مۆدێل و باڵاپۆشی، لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی نووڕۆژی رووداو، باسی مۆدێلەکانی حیجاب و باڵاپۆشی کرد بۆ وەرزی هاوین و مانگی رەمەزان. ئەو بەپێویستیزانی خانمان چەن شتێک رەچاوبکەن.
خەرمان، باسی لەوە کرد کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان عەبای خەلیجی مۆدێلە و ئافرەتان بۆ هەموو شوێنێک لەبەری دەکەن. ئاماژەی بەوەشدا قوماشی گوڵدار و جلی رەنگ کاڵ بۆ وەرزی هاوین جوانن. داواشی لە خانمان کرد قوماشی جورجێت بكڕن، چونکە فێنکە.
ئەو بەپێویستیزانی ئافرەتان بۆ هەڵبژاردنی حیجاب دوو شت لەبەرچاو بگرن، یەکەم: ئاگایان لە شێوازی دەموچاویان بێت (پان، خڕ، درێژ، چوارگۆشە). دووەم: ئاگایان لە رەنگی پێستیان بێت (ئەسمەر، سپی، گەنمی، ... هیتد).
خەرمان ئەنوەر داوای لە خانمان کرد ئەوانەی رەنگی پێستیان کاڵە، رەنگی تۆخ بۆ حیجاب بەکاربێنن، رەنگ ئەسمەرەکانیش کاڵ و، گەنمییەکانیش کێشەیان نییە هەر رەنگێک هەڵبژێرن.
هێمای بۆ ئەوەش کرد پێویستە خانمان رەچاوی ئەوە بکەن مۆدێلی لەچەک بەپێی شوێن دەگۆڕێت، زانکۆ، بازاڕ، کار و میوانداری. گوتیشی: چەند گرنگە چ جلێک بۆ لەبەرکردن هەڵدەبژێری، هەڵبژاردنی لەچکیش ئەوەندە گرنگە، لەگەڵ جانتا و پێڵاو".
خەرمان ئەنوەر بەنیازە نمایشێکی جلوبەرگی باڵاپۆشی لە هەولێر بکات و دەستیان بە ئەمادەکاری کردووە. ئەو بە رووداوی گوت "نمایشەکە بە بەشداری چەند براندێک لە "جلی مۆدە، بەدلەی باڵاپۆش و جلی کوردی سازدەکەین و، هەموو جۆرەکانی باڵاپۆشی لەخۆدەگرێت، بەڵام بۆ دوای رەمەزان دوامانخستووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ