رووداو - هەولێر
هونەرمەندی ناوداری باکووری کوردستان، دەلیل دیلانار، دەستی بە زنجیرە کۆنسێرتێکی میوزیکی، لە باشووری کوردستان کرد و دوێنێ شەو یەکەمین کۆنسێرتی لە هەولێر سازکرد، تۆڕی میدیای رووداو سپۆنسەری میدیایی کۆنسێرتەکەیە.
بڕیارە ئەم هونەرمەندە زنجیرەیەک کۆنسێرت لە باشووری کوردستان سازبکات، ئەمڕۆش لە شاری سلێمانی کۆنسێرتێکی دیکە پێشکەش دەکات.