جایک جیلنهال دەبێتە یاریزانی بۆکسێن

24-07-2015
پەسار فایەق
نیشانەکردن جایک جیلنهال
A+ A-

رووداو- ئاژانسەکان

جایک جیلنهال، ئەکتەری سینەمایی ئەمەریکی، لە نوێترین فیلمیدا رۆڵی یاریزانێکی بۆکسێن دەگێڕێت و بەهۆی ئەم یارییەشەوە خێزانەکەی لەدەستدەدات.

ئەم فیلەم بەناوی "ساوسباو"ـە، تێیدا باس لە یاریزانێکی یاری بۆکسێن دەکات، بەهۆی سەرقاڵی زۆری بەم یارییەوە، خێزان و کارەکەی لەدەستدەدات و گۆڕانکارییەکی گەورە لە ژیانیدا روودەدات.

ئەم فیلمە نمایشیکی تایبەتی لە نیویۆرک بۆ کراو و بڕیاروایە ئەمڕۆ هەینی لە هۆڵە سینەماییەکانی ئەمەریکای باکووردا نمایشبکرێت.

جیلنهال، لەبارەی رۆڵەکەیەوە رایگەیاند، بۆئەوەی رۆڵەکە بە سەرکەوتوویی بگێڕێت، سەیری چەندین یاری بۆکسێنی کردووە و راهێنانی زۆری کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەم فیلمەدا ئەو یاریزانە ئەزموون وەردەگرێت کە چۆن بەسەر تووڕەییدا زاڵبێت لە کاتی یاریکردن و لە ژیانی ئاساییدا.  
       
جایک جیلنهال، لە ساڵی 1980ـدا لەدایکبووە، لە تەمەنی شەش ساڵیدا کاری ئەکتەری کردووە، لە زۆرێک لە فیلمە سینەماییەکانی هۆڵیودا رۆڵی سەرەکیی گێڕاوە و کاندیدی خەڵاتی ئۆسکار بووە وەک باشترین ئەکتەر.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە