دوای ئەوەی کە گۆرانی بێژی ناودار خالید رەشید لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک کلیپە نوێیەکەی هونەرمەند دەشنێ موراد(Power of Love) لەگەڵ چەند بۆچونێکی خۆیدا بڵاو دەکاتەوە، رووبەرووی چەندین رەخنە دەبێتەوە.
هونەرمەند خالید رەشید لە نوسینەکەیدا دەڵێت:"ده‌شنێ موراد له‌ناو هه‌موو ئه‌و خانمه کوردانه‌ی تا ئیستا به‌زمانی بیگانه گۆرانیان ووتوه باشترینه"، هەروەها لە هەمان بابەتدا دەڵێت "له‌م ووڵاتانه ته‌نها یه‌ک فه‌زاحه‌ت به‌سه بۆ گۆڕینی دەسەڵات ،ئه‌وان بەتەمای میللەتن و میلله‌تیش چاوه‌ریی ئه‌وانه میلله‌ت جاریک رابوون ئه‌وان به‌سه‌ودای سیاسی سیحره‌که‌یان به‌تاڵ کرده‌وه".
ئەم بابەتە دوچاری چەندین رەخنە دەبێتەوە و پێی دەوترێ کە خالێد رەشید دۆ و دۆشاوی تێکەڵکردوە، لەوەڵامی ئەم رەخنانەدا هونەرمەند دەڵێت:"ئه‌و بابه‌ته‌ی که پێشتر نوسیومه دۆو دۆشاو نیه برام ،دۆوماستاوه!!! ئه‌زانی بۆ؟ چونکه زۆر له‌یه‌ک نزیکن له‌و هه‌رێمه‌دا کاری هونه‌رو موزیک، دهنگدانو، وه‌رزش، نهوتو، سیاسه‌ت هه‌لبژاردن، ته‌نانه‌ت گۆرانی بێژ، هه‌مووی به‌بڕیاری چه‌ند که‌سێک ده‌ڕوات بهێیوه، وه‌کو پێشتر نوسیومه پاره‌و راگه‌یاندنیان فراندوه هونه‌ری ئه‌مرۆش به‌و دوانه ده‌کرێت..."
ئەمەش دەقی نوسینەکەیەتی:
ده‌شنێ موراد له‌ناو هه‌موو ئه‌و خانمه کوردانه‌ی کە تا ئێستا به‌زمانی بێگانە گۆرانیان ووتوە باشترینه هه‌م له‌بواری ئه‌داو هه‌م له‌بواری هونه‌ری ئه‌م گۆرانیه‌ش ریکلامێکی باشه بۆ کوردستان، کاتی خۆی ره‌خنه‌م گرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی من دژ به‌وه‌م که ریکلام به لێقه‌وماوانه‌وه بکرێت، خێر کردن به‌به‌رچاوی کامێراوه زوڵم‌و سته‌مه، ئه‌مرۆ هونه‌ر به راگه‌یاندن و پاره ده‌کرێت به‌داخه‌وه هه‌ردوکیان فریندراونو مۆنۆپۆل کراون له‌لایه‌ن کۆمه‌لیک خه‌لکه‌وه که جگه له‌پاره‌و سامان هیچ مرۆڤبونێکی تر شک نابه‌ن.
ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه‌ی که هه‌مانه هێنده بێوه‌ی و بێمزهرهتن ده‌سەڵات تا مردن مهمنونیانه، قورسترین چه‌کیان بوتڵ وشه‌یه.
که‌ناله‌کانیان چه‌ند ساڵێکه فه‌زاحه‌تی ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه ده‌ریان نهخستبیت، که‌له‌م ووڵاتانه ته‌نها یه‌ک فه‌زاحه‌ت به‌سه بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات، ئه‌وان به‌ته‌مای میلله‌تن و میلله‌تیش چاوه‌ریی ئه‌وانه میلله‌ت جارێک رابوون ئه‌وان به‌سه‌ودای سیاسی سیحره‌که‌یان به‌تاڵ کرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتیش رۆژ به‌رۆژ مانگ به‌مانگ زۆر به‌بێ موشکیله‌و زۆر بێخه‌مانه مل هوڕانه به‌به‌رچاوی کامێرا‌و خه‌لکه‌وه چی بویت ده‌یکات.
گه‌وره‌ترین هەڵه‌یه ئۆپۆزیسیۆن به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکا جونکه په‌رله‌مانتاران شکاتیان کردوه هه‌ر وەڵامیشیان ناده‌نه‌وه، بۆیه ده‌بیت داوا له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپا یا سازمانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بکرێت بۆ یه‌ک لایی کردنه‌وه گه‌ر راست بێت که 250هه‌زار ده‌نگ ته‌زویر کراوه، ئه‌وا به‌پێی یاسای دنیا ئه‌و لایه‌نه پێویسته 250هه‌زار ده‌نگ له کۆی ئه‌و ده‌نگانه‌ی بۆی ده‌درێت له هه‌لبژاردنی داهاتودا له‌دوای کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان 250هه‌زار ده‌نگیان لێ که‌م بکرێت‌و ده‌ر بهێنرێت گه‌ر بوختانیشهو ته‌زویر نه‌کراوه ئەوا ده‌بێت له‌دادگاییه‌کی ئاشکرادا یه‌ک لای بکرێته‌وه.
خالید ره‌شید
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ