رووداو- هەولێر
تاوەكو ئێستا 12 گۆرانی دوێتی لەگەڵ كچە گۆرانیبێژانی كورد هەیە، هەر ئەوەش وایكردووە كە نازناوی “سوپەردوێت”ی پێ ببەخشن، میرە لە بەرنامەی (لایڤ میوزیك) لە رادیۆی (رووداو) ئاشكرای كرد كە جگە لەو 12 دوێتە لە ماوەیەكی نزیكدا دوو دوێتی دیكە لەگەڵ هونەرمەندان مۆنیكا و لۆكە تۆمار دەكات.
رووداو: دەستپێكی كارە هونەرییەكانت لە ستۆدیۆی ئەستێران بوو، هەستت چۆن بوو كاتێك كە تۆ لەنێو ئەو هەموو دەنگخۆشە لە براوەكان بوویت؟
میرە: بەرنامەی ستۆدیۆی ئەستێران بۆ من یەكەمین دەرگا بوو بۆ چوونە نێو دونیای هونەر. زۆر سوودم لەو بەرنامەیە وەرگرت و فێری گەلێك شت بووم، لەو بەرنامەیەدا ئێمە چەند كەسێك ماینەوەو دوو كەس گەیشتینە فیناڵ، من و هەڵدێر، هەڵدێر پلەی یەكەم بوو، منیش یەكەمی دووەم بووم، لەبەر ئەوەی هەردووكمان ئەلبووممان بۆ كرا، پاشان یەكەم ئەلبوومم لە ساڵی 2008 بەناوی ببوورە بڵاوكردەوە.
رووداو: گۆرانی ئاینیت هەیە و بانگتداوە لە مزگەوتەكان، گۆرانییە ئاینیەكانت لەلایەن خەڵكییەوە چۆن پێشوازییان لێكرا؟
میرە: لەساڵی 2011 یەكەمین بەرهەمی ئاینیمیان لەگەڵ خاتوو لۆكە بوو كە هەریەكەمان 3 گۆرانیمان تۆماركرد، گۆرانییەكەی من بەناوی ئەڵاهو ئەكبەر و مانگی رەمەزان و ناوەجوانەكانی خودا بوو، ئەم گۆرانییە لەلایەن مامۆستایانی ئاینی و خەڵكی پێشوازییەكی زۆری لێكرا، زۆر رایان لە كارەكانی ئێمە بوو، دەتوانم بڵێم بە ماوەیەكی زۆر كەم گۆرانیەكانمان چوونە دڵی خەڵكەوە، من بۆ خۆم زۆر حەز لە كاری ئاینی دەكەم و ئینشائەڵا بەردەوامیش دەبم، بۆ مانگی رەمەزانی داهاتووش بەنیازم بانگێك تۆمار بكەم.
رووداو: كۆمەڵگای كوردی نیمچە داخراوە و كارەكانی ئێوەش زیاتر ستایلی رۆژئاواییە، ئایا ئێوە بەهۆی ئەم كارە بەرەوڕووی رەخنە نەبوونەتەوە؟
میرە: بەڕای من دەبێت لە نێو هەموو نەتەوەیەكدا نوێگەری هەبێت، هەڵبەتە هەر هونەرمەندێك دەبێت ستایلێكی تایبەت بەخۆی هەبێت، نابێت تەقلید بكاتەوە، من هەر سەرەتا ستایلی تایبەت بە خۆم هەبوو، دەستخۆشی و پێشوازییەكی زۆرم لێكراوە، بەڕای من هەڵكەوت زاهیر یەكەم كەس بوو كە قوتابخانەیەكی لە كوردستان دروستكرد، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین هونەرمەندی دروست كرد، یەكێك لەوانە منم، هەر تازەگەرییەك كە دێتە نێو میللەت لەوانەیە بەو شێوەیە پێشوازی لێنەكرێت، بەڵام ئەگەر بەردەوام بوویت و نەوەستایت كارەكانت قبووڵ دەكەن.
رووداو: دەڵێن لە بۆنە تایبەتەكاندا گۆرانی عەرەبیش دەڵێی، حەز دەكەین بزانین گوێ لە چ هونەرمەندێكی عەرەب دەگریت؟
میرە: بەڕاستی لە كۆنەكان حەزم لە دەنگی عەبدولوەهاب و نەجات سەغیرە و عەبدولحەلیم حافزە، بەڵام لە گۆرانیبێژەكانی ئەم سەردەمە زۆر شەیدای دەنگی فەزڵ شاكرم.
رووداو: چیت تەواو كردووە؟
میرە: ئامادەییم تەواو كرد، بەڵام نەمتوانی لە كۆلێژ بخوێنم، لەبەر ئەوەی تووشی رووداوێكی هاتوچۆ بووم و بەو هۆیەوە زیاتر لە ساڵێك لەماڵەوە كەوتم، بەنیاز بووم لە هونەرەجوانەكان بەردەوامی بەخوێندن بدەم، لەبەرنامەمدایە ئەمساڵ یان ساڵی ئایندە دەست بە خوێندن بكەمەوە.
رووداو: لە كوردستان ئاوازدانەری زۆرمان هەن، بەڵام سەرجەم كارەكانی تۆ هەڵكەوت زاهیر ئاوازی بۆ داناون، لەبەر ئەوەیە كە سەرسامی بەئیشەكانی ئەو یان ستایلەكەی ئەوت بەدڵە؟
میرە: مامۆستا هەڵكەوت زاهیر بۆ من قوتابخانەیەك بوو، یەكەم بەرهەمم لە ژێر دەستی ئەو بووە، گومان لەوەدا نییە ئاوازدانەری باشمان هەن، بەڵام من لەگەڵ هەڵكەوت دەستمپێكردووە و تا كۆتاییش هەر لەگەڵ ئەو دەبم.
رووداو: زۆر لە میوزیكژەنەكان دەڵێن ئاوازەكانی هەڵكەوت زاهیر زۆر لەیەك نزیكن، بۆ نموونە گۆرانییەكانی تۆ و لۆكە و ئەوانی دیكە لەیەك دەچن، بۆچی هەوڵت نەداوە ئاوازدانەری دیكەش تاقیبكەیتەوە؟
میرە: لەوانەیە لە هەندێك گۆرانی و ئەلبووم شتی وا رووبدات، بۆ نموونە من گۆرانییەكم لەسەر مەقامی بەیات یان راست هەبێت، لە ئەلبوومەكەی لۆكەش بەیات و راست هەیە و حەزی لە مەقامی راستە، بۆیە ئەگەر لەگەڵ گۆرانییەكانی عەرەبەكان و ئەوانی دیكەش بەراوردی بكەی هەر بەمشێوەیە دەبێت، لەوانەیە وا هەست بكەی كە لێكنزیكن.
رووداو: زۆرترین دوێت لەنێو گۆرانیبێژانی كورد بەر تۆ دەكەوێت، بۆیە نازناوی سوپەر دوێتیان بە تۆ بەخشیوە، هەستت چۆنە؟
میرە: لە 2010 ئەم نازناوەم پێبەخشرا، تاكو ئێستا زیاتر لە 12 گۆرانی دوێتم هەیە، لەگەڵ لۆكە و ناسلی و دەشنێ و هانی و گەلێك هونەرمەندی دیكە دوێتمان هەبووە، لەگەڵ هەر كەسێكیش كە دوێتمان كردووە، یادگارییەكی خۆشمان تۆمار كردووە.
رووداو: بۆچی كچەكەت ناوناوە ساندرێلا؟
میرە: كچەكەی من دەتوانم بڵێم كچی هەڵكەوت زاهیرە، لەبەر ئەوەی زۆر خۆشەویستە لای ئەو، هەر ئەویش ئەم ناوەی بۆ كچەكەم داناوە.
رووداو: خێزانەكەت هونەرمەندە؟
میرە: نەخێر بەڵام زۆر هونەردۆستە و گەلێك یارمەتیدەری منە.
رووداو: دوا پرۆژەت چییە؟
میرە: ئێستا دوو دوێتم لەبەردەستە یەكێكیان لەگەڵ مۆنیكایە و ئەوەی دیكەیان لەگەڵ لۆكەیە، چەند كارێكی دیكەشم هەن، بەڵام جارێ ئاشكرایان ناكەم.
بۆ رەمەزانی داهاتوو بانگدانێك تۆمار دەكەم

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ