لەندەن.. نیکۆڵ کیدمان و جەیمس ماکافۆی خەڵاتی باشترین ئەکتەر دەبەنەوە

24-11-2015
دەرباز یونس
...
...
نیشانەکردن لەندەن خەڵات
A+ A-
رووداو - هەولێر

لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئێوارەی شانۆی ستاندار، بۆ باشترین ئەکتەری شانۆگەرییەکان بەرێوەچوو، کە تێیدا هەریەکە لە نیکۆڵ کیدمان و جەیمس ماکافۆی، خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن و پیاویان بەدەستهێنا.


نیکۆڵ بە رۆڵبینینی کارەکتەری زانای بەریتانی رۆزالیند فراکلین، لە شانۆگەری فۆتۆگراف 51 توانی خەڵاتەکە بەدەستبهێنێت، کە ئەم شانۆگەرییە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1952 بڵاوکراوەتەوەو ئێستا جارێکی دیکە نوێکراوەتەوەو ئەم ئەستێرەیە رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت.

هەر لە رێورەسمەکەدا ئەکتەری جیهانی جەیمس ماکفوای، بە رۆڵبینینی لە شانۆگەری رۆڵینگ کلاس، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی لە رێورەسمەکەدا بردەوە، ئەم شانۆگەرییەکەش بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1972 لە بەریتانیا پێشکەشکراوە.

هەر لە رێورەسمەکەشدا هەریەکە لە ئامێڵدا ستۆنتۆن، خەڵاتی باشترین گۆرانی لە شانۆگەری گیپسی بەدەستهێنا، خەڵاتی باشترین شانۆگەریش درایە ستیڤین ئادلێ، دەهێنەری شانۆگەری دایکێک لە کڵاو، رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئێوارەی شانۆی ستاندارد The Evening Standard Theater لە ساڵی 1955-ەوە تاوەکو ئێستا، ساڵانە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەرێوەدەچێت.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە