رووداو – ئاژانسەکان
ئەستێرەی تورکی و جیهانی هادیسی رایدەگەیێنێت، کە بڕیاریداوە لە تەمەنی ٦٠ ساڵی واز لەکاری هونەری بهێنێت و بەڵێنیش بە منداڵەکانی دەدات، دایکێکی باش بێت بۆیان.
هادیسی ئەگەرچی ناوبانگێکی جیهانی هەیە، بەڵام هەمیشە بەشێوەیەکی سادە دەردەکەوێت و لە نوێترین دیمانەیدا دەڵێت "لە تەمەنی ٦٠ ساڵی واز لە کاری هونەری دەهێنم".
دایک و باوکی ئەم ئەستێرەیە لە رابردوو جیابوونەتەوە، ئەمەش کاریگەری زۆری لەسەر ژیانی ئەو ئەستێرەیە دروستکردووەو وەک خۆی دەڵێت "من لەگەڵ دایکێکی بەهێز گەورە بووم، بەڵام بێ باوکی کاریگەری زۆری لەسەر ژیانم هەبووە، هەر بۆیە بەڵێن بە منداڵەکانم دەدەم کە خێزانێکی بەختەوەریان بۆ دروست بکەم و دایکێکی باش بم بۆیان".
هادیسی ئاسیکگۆز لە ساڵی ١٩٨٥ لە وڵاتی بەلجیکا لە دایکبووەو بەرەگەز تورکە، لە ساڵی ٢٠٠٣ ـەوە دەستیکردووە بەگۆرانی گوتن و چەندین گۆرانی بەزمانی تورکی و زمانی تر بڵاوکردۆتەوە، لەدوای وەرگرتنی چەند خەڵاتێک وەکو جوانترین مۆدێل و گۆرانیبێژی تورک ناوبانگێکی جیهانی پەیدا کرد.



کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ