سارا تەکایە، خانمە ئەکتەری مەغریبی فەڕەنسی و شاجوانی کوین-ی جیهانی رایدەگەیەنێت، کە ئامادەیە لە فیلمێکی کوردیدا رۆڵ ببینێت و وەک خۆشی دەڵێت، پڕۆژەیەکی لەو بابەتە لە ئارادایە.

سارا تەکایە، ماوەی رابردوو هەولێر-ی پایتەختی هەرێمی کوردستان بوو، ناوبراو بە تۆڕی میدیایی رووداو-ی راگەیاند، "ئامادەم لە فیلمێکی کوردیدا رۆڵی سەرەکی ببینم و پڕۆژەیەکی لەو بابەتە ئێستا لە ئارادەیەو لە قۆناخی گفتوگۆکردنداین، بۆیە نامەوێت هیچ شتێک لەسەر ئەو بابەتە بدرکێنم تا بابەتەکە یەکلایی دەبێتەوە".

تەکایە دەشڵێت، "ئێستا لە هەولێرم، هەولێر زۆر لەوە جوانترە کە من پێشبینم دەکرد، من هاتووم بۆ ئەوەی پیشانی هەموو جیهانی بدەم هەولێر هیچ کێشەیەکی نییەو پڕیەتی لە ژیان، راستە کێشەی هەیە، بەڵام ئەو کێشانە لە هەموو جیهانیش هەن، ئەزموونی سەردانم بۆ هەولێر، ئەزمونێکی لەبیر نەکراو دەبێت، یەکەم جارمە دێمە هەولێر، بەڵام دڵنیابن دواین جار نابێت".

سارە باسی لەوەشکرد، کە لە شاری هەولێر کاری فۆتۆشووتی بۆ وێنەکانی کردووەو بۆ یەکەمجار لە رێگەی تۆڕی میدیایی رووداو بڵاویاندەکاتەوە، وێنەکانیش لە لایەن فۆتۆگرافەری کورد "شکار کەریم" گیراون.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ