ئامادەکارییەكانی جەژنی هاڵۆوین دەستپێدەكەن

25-10-2013
ئاری رەسوڵ
.
.
نیشانەکردن جەژنی هاڵۆوین بەریتانیا
A+ A-
جەژنی هاڵۆوین نزیک دەبێتەوە و لەو وڵاتانەی ئەم جەژنە دەگێڕن سەرقاڵی ئاماەکارین.

کۆمەڵێک کێکساز لە بەریتانیا وەک ئامادەکاری بۆ ئەم جەژنە سەرقاڵی دروستکردنی کێکن، بەڵام بەشێوازێکی تایبەت. ئەوان کێک بەتامی ئاسایی دروستدەکەن، بەڵام بە شێوەکی ترسناک.

جەژنی هاڵۆوین هەردەم بەشێوەیەکی تایبەت یادی دەکرێتەوە، بەڵام ئەم ساڵ کۆمەڵێک شارەزا دەیانەوێت زیاتر تایبەت مەندی بکەن.

لەگەڵ نزیک بوونەوەی لە بەریتانیا ژمارەیەکی کێکساز بە جۆرێکی دیکە ئامادەکاری بۆ ئەم ئاهانگە دەکەن. شێوەی کێکەکانی ئەمساڵیان ترسناکن و  ناوەکانیان ترسناکترن.

"دڵی خۆت بخۆ"! ئەمە ناوی ئەو دووکانەیە کە کێکەکانی تێدا دروستکراون. ماوەی سێ ساڵە دووکانەکە دروستکراوە، بۆیە لە نمایشی ئەمساڵیاندا هیوادارن سەرنجی ژمارەیەکی زۆرتری کڕیار بۆخۆیان رابکێشن.


زۆربەی ئەو وێنانەی کە سیمبولی ترسناکین، لە کیکەکاندا رەنگیان داوەتەوە، یەکێک لەو کێکانەی زۆر بەرچاوە و کارامەییەکی زۆری تێدا بەکارهاتووە، کێکێکی شێوە ئەسپی دڕندەیە.

ئەم کێکە لەلایەن تیمی کێکسازانی "تاتوید" دروستکراوە و ماوەی 160 کاژێری خایاندوە تاوەکو تەواوبووە. هەروەها وردەکارییەکی زۆری تێدا بەکارهاتووە بەئەندازەیەک هەستدەکەی ئەسپێکی راستەقینەیە.


نزیکەی 20 کەسی کێکسازە شارەزاكان لە دزاینکردنی کێک بەشداریان کردووە لە دروستکردنی کێکەکان. ئاهەنگی جەژنی هاڵۆوین ساڵانە لە 31 ی مانگی تشرینی یەکەم لە چەندین وڵات بەجۆرێکی تایبەت دەگێڕدرێت.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە