رووداو - هەولێر
كاوڕ: هەلێك دەڕەخسێت بۆئەوەی كارەكەت بگۆڕیت بۆ پڕۆژەیەكی باشتر. ئیستا كاتێكی گونجاو نییە بۆ سەفەركردن، بەڵام لە داهاتوودا دەتوانی بەرنامەیەكی باشتری بۆ دیاری بكەیت. باری داراییت بەرەو باشی دەچێت.
گا: كۆتایی بە خەمباری بهێنە، هەوڵەكانت خێراتر دەگەنە ئەنجام و كارەكەشت بەپێی پلانەكەت بەڕێوەدەچێ. لە سەرەتاوە كۆنترۆڵی گرفتە بچوكەكان بكە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا رووبەڕووت نەبنەوە.
جمك: بۆ ئەوەی سەركەوتن تۆمار بكەی چاوەڕوانی گۆڕانكاریی نوێ مەبە، هەوڵ بدە خۆت ئەو گۆڕانكارییە دروست بكەیت. لەبارەی داراییەوە هەموو هەوڵ و ئەگەرەكان تاقی بكەرەوە سەركەوتوو دەبیت.
قرژاڵ: بەهۆی رۆتینی ژیانی روژانەوە كارەكانت وەكو پێویست ناچنە پێشەوە و وا هەست دەكەیت كە ئیتر تەواو نابن. هەنگاوی هێمن و پڕ دڵنیایی بنێ بۆ ئەوەی لە رووبەڕووبوونەوە بەدوور بیت.
شێر: هاوڕێ نوێیەكەت راڕایی بۆ دروست كردوویت، چونكە مەبەستێكی روونی نییە. قەیرانی دارایی رەنگدانەوەی زیاتری دەبێت لەسەر ژیانت، بەڵام دەتوانی رێگەیەكی گونجاو بدۆزیتەوە بۆ چارەسەر.
فەریك: راڕایی توانای بڕیاردان كەم دەكاتەوە، كارەكانت بەو شێوەیە رێك بخە كە دڵت ئاسوودە دەكات، نەك تەنها بیر لە دەرامەت بكەیتەوە. ناتوانی كاتی پێویست بە ئەڤیندارەكەت یان هاوبەشەكەت بدەیت.
تەرازوو: هەلێكی گونجاوت بۆ باشتركردنی دەرامەت بۆ دەڕەخسێت، رەنگە كارێكی نوێ بكەیت بەڵام دەبێت خۆتی بۆ تەرخان بكەیت و بتوانی بەربەستەكان تێپەڕێنیت. زۆربوونی رەخنە لە ئەڤیندارەكەت دەبێتە گرفت.
دووپشك: لەم هەفتەیەوە تیشكی هەتاو دێتە بورجەكەت و هەست بە خۆشی و چالاكی دەكەیت و بڕوا بەخۆبوونت بۆ دەگەڕێتەوە. كارێكی نوێ بە سەركەوتوویی ئەنجام دەدەیت كە مانگی رابردوو پلانت بۆ داناوە.
كەوان: ئەستێرەی ڤینۆس لە كەلوەكەتدا دەبێت، دەتوانی گرفتەكانت لەگەڵ ئەڤیندارەكەت چارەسەر بكەیت، كارەكانی دیكەش دەكەونەوە سەر رەوتی ئاسایی خۆیان و خەڵك لە جاران زیاتر هاوكاریت دەكەن.
گیسك: ئەستێرەی مارس هەندێك بەربەستی بچووكت بۆ دروست دەكات، خۆڕاگر بە و خۆت لە هەڵچوون بپارێزە چونكە هانت دەدات بۆ ئازادیی كاركردن و دەربڕینی بیروڕاكانت كە لە دەرەوەی سنوورە گشتییەكانن.
سەتڵ: هەر دۆخێكی نوێ دروست ببێت لە بارەی كاركردنەوە یان لە ئەڤیندارییەوە بیر لە لایەنە باشەكەی بكەرەوە و خێرا بڕیاری لەسەر مەدە. لە كاتی گفتوگۆدا ناوەڕۆكی بابەتەكە باس بكە و لە دەربڕین مەترسە.
نەهەنگ: چاوەڕوانی هاتنی شتێك دەكەیت بەڵام خۆیشت نازانی چییە، هەمیشە خەیاڵەكان نابن بە راستی تەنها ئەو كاتە نەبێت هەوڵێكی راستی بۆ بدەیت. متمانە بە ئازیزەكانت بكە زەرەر ناكەیت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ