ئێوارەخوانێک بۆ بەربژێرانی ئۆسکار سازکرا

26-02-2025
پەسار فایەق
ئاریانا گراندی، ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئەمریکی لە ئێوارەخوانی ئۆسکار
ئاریانا گراندی، ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئەمریکی لە ئێوارەخوانی ئۆسکار
نیشانەکردن ئۆسکار ئۆسکار 2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پێنج رۆژ بە لە راگەیاندنی خەڵاتەکانی ئۆسکار، ئەکادیمیای زانست و هونەری وێنەی جوڵاو، ئێوارە خوانێکی بۆ بەربژێرانی خەڵاتەکە سازکرد.
 
لە ئێوارەخوانەکەدا، تەواوی بەربژێران بۆ ئۆسکاری 2025 ئامادەبوون و وێنەیەکی یادگارییان پێکەوە تۆمارکرد.
 
ئێوارە خوانەکە، شەوی سێشەممە 25ـی شوباتی 2025 (بە کاتی ئەمریکا) بەربەیانی چوارشەممە (بە کاتی کوردستان)، لە مۆزەخانەی ئەکادیمیای هونەر و زانستی وێنەی جوڵاو لە لۆس ئەنجلس بەڕێوەچوو.
 
بڕیاربوو لیستی بەربژێران بۆ ئۆسکاری ئەمساڵ، لە 17ـی کانوونی دووەمی 2025 بڵاوبکرێتەوە، بەڵام بۆ 19ـی هەمان مانگ دواخر، هۆکارەکەش ئاگرکەوتنەوەی لۆس ئەنجلسی ئەمریکا بوو.
 
دمی مۆڕ، ئێدریان برۆدی، تیمۆسێ شەلامێ و ئاریانا گراندی، لە ئەستێرە دیارەکانی سەر فەرشی سووری ئێوارەخوانەکە بوون.
 

97ـەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی ئۆسکار، لە 2ـی ئاداری 2025 (بە کاتی ئەمریکا) 3ـی ئادار (بە کاتی کوردستان) لە هۆڵی دۆڵبی لە هۆڵیوودی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، لە 23 بەشدا خەڵات بەسەر بەرهەمەکانی 2024 دابەش دەکرێن. 
 

فیلمی "Emilia Pérez" بەربژێری 13 خەڵاتی ئۆسکارە، بەمەش خاوەنی زۆرترین بەربژێرکردنە بۆ ئەمساڵ، لە دوای ئەو فیلمی "Brutalist" و "Wicked" دێن، هەریکەیان بەربژێری 10 خەڵاتن.
 
ئۆسکار بە گرنگترین خەڵات لە هونەری حەوتەمدا دەناسرێت، ساڵانە لەلایەن ئەکادیمیای هونەر و وێنەی جوڵا پێشکێش بە باشترین بەرهەمی سینەمایی و ستافی کارەکان دەکرێت.
 
پەیکەری خەڵاتەکە لەلایەن جۆرج ستانلییەوە نەخشێندراوە کە لە شێوەی سێدریک گیبنسە، یەکەم رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکە لە 1929 بوو، لە 1930 بۆ یەکەمجار رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەکە لە رادیۆ گواستراوەتەوە و لە 1953 بۆ یەکەمجار لە تەلەڤزیۆن پەخشکرا.
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماتیۆ پێری، ئەکتەری ئەمریکی - کەنەدی

پزیشکێک بەهۆی مردنی ئەستێرەیەکی (Friends) زیندانیکرا و سێی دیکەش دادگەیی دەکرێن

پزیشکێکی ویلایەتی کالیفۆرنیا کە ماددەی 'کیتامین'ـی بۆ ماتیۆ پێری، ئەستێرەی زنجیرەی (Friends) دابینکردبوو، سزای 30 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا؛ بەمەش بووە یەکەم کەس لە دۆسییەی گیانلەدەستدانی ئەو ئەکتەرە سزا بدرێت.