رووداو-هەولێر
هۆزان مەحمود، یەكێك لەدادوەرانی بەخشینی خەڵاتی ئاشتی ئیپێر لە بەلجیكا، شاعیری كورد شێركۆ بێكەس بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە كاندید دەكات.
هۆزان لەوبارەوە بە (رووداو)ی راگەیاند "ئەمساڵ كۆمەڵێك كەسایەتی جیهانی و بەلجیكی كۆبووینەوە بۆ ئەوەی پێنچ كەسایەتی و رێكخراو كاندید بكەین بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی شاری ئیپێری بەلجیكا، من وەك كوردێك شاعیری گەورەی كورد شێركۆ بێكەسم كاندید كرد".
هۆزان گوتیشی "لە سەرەتای خوێندنی ساڵی 2014 لەنێو خوێندكارانی شاری ئیپێر و ناوچەی فلاندەرس توێژینەوە دەكرێت لەسەر ئەو پێنچ كەسایەتیەی كاندیدكراون، دواتر یەكێك لەو كەسایەتیانە خەڵاتی ئاشتی پێدەبەخشرێت".
خەڵاتی ئاشتی ئیپێر ساڵی 2002 دامەزراوەو سێ ساڵ جارێك كەسایەتییەك یان رێكخراوێك خەڵات دەكات كە رۆڵی هەبووە لەبنیاتنانی ئاشتی، بەهای خەڵاتەش 5000 یۆریۆیە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ