ئەمڕۆ یەکشەممە، 44 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی کورد حەسەن زیرەک تێدەپەڕێت، ئەو هونەرمەندە کوردەی کە ئێستاش هونەرمەندانی کورد وەک "مامۆستا" سەیری دەکەن و بەرهەمەکانی دەگوترێنەوە، یاخود بە دەنگی ئۆرگیناڵ گوێێان لێدەگیرێت.
حەسەن عەبدوڵڵا، ناسراو بە حەسەن زیرەک، لە ساڵی 1921 لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، خاوەنی دەیان کاسێت و بەرهەمی تۆمارکراوە، حەسەن زیرەک لە 26-06-1972 ئەو کاتەی تەمەنی 51 ساڵ بوو، بەنەخۆشییەکی کوشندە کۆچی دواییکرد.
بەناوبانگترین بەرهەمە تۆمارکراوەکانی حەسەن زیرەک بریتین لە "نەورۆز، کرمانشان، گەوهەرێ، ئامۆزا، ناڵە شکێنە، ئەسمەر، کەویار، وەک قومری، ئەممان دکتۆر"، بەشێک لە هونەرمەندان ئێستاش بەرهەمەکانی ئەو هونەرمەندە دەڵێنەوە، بەجۆرێک کە چەندین کتێب لە بارەی بەرهەمەکانی بڵاوکراونەتەوەو بەبەردەوامیش یادی ئەو هونەرمەندە دەکرێتەوەو چەندین چالاکی جۆراوجۆر لە ساڵرۆژی کۆچی دواییکردنی بەڕێوەدەچن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ