زیاد رەحبانی ئاوازدانەری لوبنانی کۆچی دواییکرد

26-07-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن زیاد رەحبانی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەپێی هەواڵێکی تەلەڤزیۆنی فەرمیی لوبنان، ئەمڕۆ شەممە، زیاد رەحبانی، ئاوازدانەری ناسراوی لوبنانی، لە تەمەنی 69 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
 
رەحبانی بە میوزیکە مۆدێرنەکەی و شانۆیە سیاسییە رەخنە ئامێزەکانی ناسرابوو، کە بە شێوازێکی گاڵتەجاڕیی ورد، دۆخی لوبنانی دەخستەڕوو. 
 
بەرهەمە شانۆییە میوزیکئامێزەکانی ئەو هونەرمەندە نووسەر و ئاوازدانەری بوونە، بەشێوازێکی تەنز و قووڵ لە چارەسەرکردنی بابەت و کێشە ناوخۆییەکاندا جیا دەکرایەوە، بە جۆرێک کە تا ئێستاش بەشێکی زۆر لە لوبنانییەکان بڕگە شانۆییەکانی لە گفتوگۆی رۆژانەیاندا بەکار دەهێنن.
 
زیاد رەحبانی لە 1ـی کانوونی دووەمی 1956 لەدایکبووە. دایکی، فەیروز، هونەرمەندی ناسراوە، باوکیشی، عاسی رەحبانی، یەکێک بوو لە دوو برا پێشەنگەکەی بواری میوزیک و شانۆی لوبنانی، کە بە "برایانی رەحبانی" ناسرابوون.
 
رەحبانی ئاوازی بۆ چەندین گۆرانیی بەناوبانگی فەیروزی دایکی داناوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە