رووداو - هەولێر
كاوڕ: لەكاتی ماندووبوندا بیر لە باری تەندروستیت بكەوە. ناتوانی خۆت لە گرفت بپارێزی، بەڵام دەتوانی بەشێوەیەكی ژیرانە رووبەڕووی ببیتەوە. ئەگەر بتوانی كەسێك قایل بكەیت، لە پلانەكەتدا سەركەوتوو دەبی.
گا: هەرچەند بەدوای بەختەوەریدا رادەكەیت، ئەو خێراتر دووردەكەوێتەوە، بەڵام لە كۆتاییدا ئامانجەكەت بەدەست دێنی. لەم هەفتەیەوە ڤینۆس دەكەوێتە بەرامبەر كەلوەكەت ئەمەش دیدارێكت بۆ دەرەخسێنێ و دڵخۆشی لێدەكەوێتەوە.
دووانە: كەسایەتییەكی نەرمونیانت هەیە و رێز لە هەموو كەسێك دەگری، بەڵام هەست دەكەیت ئەم ماوەیە خەڵكان بەشێوەیەكی رەق وەڵامی داواكارییەكانت دەدەنەوە، هێمنیت تێكمەدە چونكە پەشیمان دەبنەوە، تۆش لەدڵی مەگرە.
قرژاڵ: هەموو ئەوانەی تۆ دەناسن سەرسامن بە (بێدەنگیت، پلانەكانت و خۆڕاگریت) لەم هەفتەیەوە دەرگایەكی گەورەی بەختەوەری ئەڤینداریت بۆ دەكرێتەوە و كارەكانت خێراتر بەڕێوەدەچن، باری دارایی باش دەبێت.
شێر: هیچ كاتێك حەز بە عینادی ناكەی، هەر كاتێكیش عینادیت كرد، ئەوا بزانە زەرەرێك بەڕێوەیە. كارێكی نوێ بكەیت لەوە باشترە هەوڵ بۆ گەڕانەوەی هەلێكی لەدەستچوو بدەی. گرفتی ماڵ یان خێزان چارەسەر دەبێت.
فەریك: واباشە ئەو كارانە جێبەجێ بكەیت كە ئاسانە و كات و پارەی زۆری ناوێت، بە وریاییەوە كاری دارایی بكە و پشت بە بەخت مەبەستە. گرنگی تەواو بە پۆشاك و خۆ رێكخستن بدە، خۆت لەو بابەتانە بەدووربگرە كە دڵت تەنگ دەكەن.
تەرازوو: لەم هەفتەیەوە تیشكی هەتاو دێتە كەلوەكەت، خەمباریت دەگۆڕێت بۆ دڵخۆشی و كارەكانت زۆر دەبن، كارە وەستاوەكان دەبوژێنەوە و بەتوانایەكی نوێوە دەیانكەیت. لە ئازیزێكەوە دیاریت بەدەست دەگات.
دووپشك: لەم هەفتەیەوە ئەستێرەی ڤینۆس دێتە كەلوەكەت، چاوەڕوانی بیستنی هەواڵێكی خۆش بە، كە ماوەیەكی زۆرە بەهۆی دواكەوتنییەوە، خەمێكی گەورەی بۆ دروست كردووی. ئەگەر پەلە نەكەیت شتەكان خۆیان دێنە بەردەستت.
كەوان: ئەم مانگە كاتێكی قورست بەڕێكردووە، بەڵام بڕوات بە خۆت پتەوە كە ئەمەش دەبێتە بناغە بۆ چەند بڕیارێكی گرنگ لە ژیانت. رەنگە هەست بەتەنیایی بكەیت، بەڵام بەشێكی زۆری خەمەكان كۆتاییان پێدێ.
گیسك: پشوویەكی باش بدە، بۆ ئەوەی بتوانی دەرگایەكی نوێ بكەیتەوە، هەندێك كات گۆڕانكاری بچووك دڵخۆشی گەورە بەدوای خۆیدا دێنێ. هەوڵ بدە كێشەكەت لەگەڵ خۆشەویستەكەت چارەسەر بكەیت.
سەتڵ: لە دروستبوونی بەربەست مەترسە بە دانایی چارەسەری بۆ دەبینیتەوە، بەهۆی سەرقاڵی و ماندووبوونەوە ئاگات لە رەفتارەكانت بێت و مافی خەڵكی بە كەم مەزانە. هەتا خێراتر بابەتەكان یەكلایی بكەیتەوە باشترە.
نەهەنگ: هێندە خۆپەرست مەبە، چەند پێویستت بە گرنگیپێدانی نزیكەكانت هەیە، ئەوانیش هێندە پێویستیان بە تۆیە گرنگیان پێ بدەیت. پلان و هەوڵەكانت زیادبكە و دڵنیابە كە دەتوانی بەربەستەكان ببڕی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ