جۆرج مایکڵ لە شەوی كریسمسدا ماڵئاوایی لە ژیان كرد

 

رووداو - هەولێر

جۆرج مایکڵ، ئەستێرەی گۆرانی پۆپ-ی بەریتانی لە شەوی یەکشەممە 25ی ئەم مانگە لە ماڵەکەی خۆی لە گۆرینگ لە رۆژئاوای بەریتانیا لەتەمەنی 53 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

جۆرج مایکڵ خاوەن دەیان ئەلبووم و گۆرانی سینگڵە و بەدرێژایی 30 ساڵی تەمەنی هونەری دەیان خەڵاتی وەرگرتووە. 

یەکێک لە بەنێوبانگترین گۆرانییەکانی مایکڵ بەناوی "لاست کریسمس"ە، واتە کریسمسی پارساڵ، کە ساڵانە لە کاتی کریسمسدا لێدەدرا و جۆرج مایکڵیش لەشەوی کریسمسدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.