هێلی لۆڤ: من شێرم

27-01-2016
دەرباز یونس
نیشانەکردن هونەری میوزیک هێلی لۆڤ
A+ A-
رووداو – هەولێر

هێلی لۆڤ، ئەو خانمە گۆرانیبێژە کوردەی لە ماوەی رابروودا بە بڵاوکردنەوەی کلیپێکی گۆرانی بەناوی شۆڕش بووە جێگەی باسی میدیا ناوەخۆ و جیهانییەکان، ناسناوی "کچە شێرەکە" دەخاتە پاڵ خۆی.



هێلی لۆڤ، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، نووسیویەتی "هێلی لۆڤ، کچە شێرەکە، ئەو کچەی بە شۆڕش دەستیپێکرد"، هێلی لە بەکارهێنانی وشەی شۆڕش رەنگە مەبەستی گۆرانییەکەی خۆی بێت، یاخود کارەکانی خۆی بە شۆڕشێک لە بواری هونەریدا پێناس بکات.





هێلی یەکێکە لەو کەسە کوردانەی کە زۆرترین هەوادارانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەیە، بە تایبەتی لە ئینستاگرام، ژمارەی فۆڵۆوەرەکانی ئەم خانمە گەیشتووەتە زیاتر لە نیو ملیۆن کەس.



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە